گوته‌بێژى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات عه‌لى لاریجانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له لووتكه‌ى په‌رله‌مانى وڵاتانى دراوسێى عێراق به‌شدار نابێت كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەمڕۆ شەموو 20ی نیسان، شاكر حامد گوته‌بێژى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه، عه‌لى لاریجانى له كۆنگره‌ى په‌رله‌مانى وڵاتانى دراوسێى عێراق به‌شدار نابێت.
وه‌ك شاكر حامد ئاماژه‌ى بۆ كردووه له برى عه‌لى لاریجانى شاندێكى تر‌ى په‌رله‌مانى ئێران لە كۆنگره‌كه به‌شدار ده‌بن.
له باره‌ى هۆكارى به‌شدارنه‌بوونى لاریجانى گوته‌بێژى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ " لاریجانى هه‌ندێك كارى له تاران هه‌یه و ناتوانێ به‌شدار بێت، به‌ڵام به‌شدارنه‌بوونى ئه‌و ماناى ئه‌وه نییه شاندى ئێران به‌شداریى ناكه‌ن".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه، عه‌بدوڵا بن محه‌مه‌د ئال شێخ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شوراى سعوودى گه‌یشتووه‌ته به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ى په‌رله‌مانى وڵاتانى دراوسێى عێراق.
بڕیاره كۆنگره‌كه ئه‌مڕۆ به به‌شداریى هه‌ر یه‌كه له ئێران و توركیا و سووریا و ئوردن و سعوودیه و كوێت به‌ڕێوه‌بچێت.