راكان جبوورى پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك هه‌وڵه‌كانى بۆ ته‌عریبكردنى گونده‌كانى سنوورى كه‌ركووك چڕ ده‌كاته‌وه و له‌ماوه‌ى ڕابردوویشدا به سه‌تان خێزانى عه‌ره‌بى هێناوه‌ته شاره‌دێى سه‌رگه‌ڕانى سنووره‌كه.
شاره‌دێى سه‌رگه‌ڕان سه‌ر به شارۆكه‌ى دوبزه و ده‌كه‌وێته‌وه سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، جووتیارانى ئه‌و سنووره ده‌ڵێن، زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خێزانى عه‌ره‌ب كه دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هێنراونه‌ته ئه‌و سنووره داگیر كراوه، ئه‌وه‌یش به‌هه‌وڵى ڕاكان جبوورى پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك ده‌بینن بۆ ته‌عریبكردنى ئه‌و ناوچه‌یه.
كاكل ئیسماعیل جووتیارێكى سنووره سه‌رگه‌ڕانه و بۆ "وشه" گوتى، ژماره‌یه‌كى زۆر له زه‌ویه‌كانیان داگیر كراوه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانانه‌ى كه له دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه هاتوونه‌ته سنووره‌كه.
ئه‌و جووتیاره داواى كرد، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق به ئاشتیانه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
كاكل دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له سنووری كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تێكی ته‌عریبكردن ده‌ستی پێ كردووه كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ڕاكان جبوورى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێ.
به‌رانبه‌ر به‌و ته‌عریبه‌ى سنوورى كه‌ركووك هێشتا نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا هیچ هه‌ڵوێستێكیان به فه‌رمى نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ڵێن، ده‌توانرێ سه‌تان به‌ڵگه له‌سه‌ر راكان جبوورى به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره بجوڵێنرێ.
جوان حوسێن ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، جبوورى هه‌وڵه‌كانى بۆ ته‌عریبكردن له‌سنوورى كه‌ركووك چڕ كردووه‌ته‌وه و ده‌یان گوند ئێسته به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن. زیاتر گوتى، بۆ ڕێگرى له‌وه نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا ده‌توانن دۆسییه‌كان دژى پارێزگارى سه‌پێنراو بجووڵێنن.
كه‌ركووك له 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017ه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به هاوكارى گرووپێكى تر داگیر كراوه و له‌وكاته‌وه دۆخى ته‌ناهیی و كۆمه‌ڵایه‌تى سنووره‌كه به‌ره‌و خراپى چووه.