به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه بێت كه توركیا خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له پێكدادانێكی سوپاكه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، ژماره‌یه‌كیان لێ كوژراو و بریندار بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی نیسان، ئاژانسه‌كانی توركیا له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌یان بڵاویان كرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو پێكدانان له نێوان سوپای وڵاته‌كه‌یان و پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆلهمێرك نزیك سنووری هه‌رێمی كوردستان دروست بووه و له ئاكامندا چوار سه‌رباز كوژراون و شه‌شی تریش بریندار بوون.
ماڵپه‌ڕی ئه‌نه‌فه سه‌ر به په‌كه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌رێمه‌كه‌وه ده‌ستمان كه‌وتووه، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار شه‌وی ڕابردوو له گردی شه‌هید باگه‌ری ناوچه‌ی چه‌لێی جۆلهمێرك له دژی سوپای توركیا چالاكییان ئه‌نجام داوه. هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌وانیشدا ئاماژه بۆ ئه‌و ژمارانه كراوه كه ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژه‌ی پێ كردووه.
له هه‌واڵه فهرمییهكیه توركیا ئه‌وه‌ش باس كراوه، هێرشه‌كه له‌پێشا له‌لایه‌ن په‌كه‌وه بووه و دواتر ئه‌وان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ سه‌ر هێرشكه‌ران كردووه به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی باس نه‌كردووه.