وڵاتی میسر له به‌رده‌م ڕۆژێكی مێژووییه كه ڕه‌نگه داهاتوویه‌كی دوور دیاری بكات، ئه‌ویش بریتییه له‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ده‌ستووردا كراون و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ میسرییه‌كان ده‌نگی بده‌نێ و به‌لای هه‌ندێك له چاودێرانه‌وه، گۆڕانكارییه تازه‌كان ده‌بێته به‌یاساكردنی دیكتاتۆرێكی نوێ له وڵات‌دا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌موو 20 نیسان، ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌كانی ده‌ستوور له ناوخۆی میسر له‌ناو توندوتۆڵییەکی زۆری ته‌ناهیدا ده‌ستی پێ كرد و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر بەشداری تێدا بکات، چونكه هه‌ر له سه‌عاته‌كانی سه‌ره‌تاوه قه‌ره‌باڵغیی زۆری پێوه دیار بووه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته دیاری كردووه، 61 ملیۆن و 344 هه‌زار و 503 هاووڵاتیی میسری مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و له‌پێش زۆربه‌شیانه‌وه، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی وڵاته‌كه و ژماره‌یه‌ك وه‌زیرن ده‌نگیان دا كه كۆی هه‌مواركردنه‌وه‌كه زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وه و ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێ و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م كۆتایی دێ.
گرنگترین ئه‌و مادانه‌ی بۆ دەسەڵاتی سیسی هه‌مواره كراون بریتییه له گۆڕینی ماده‌ی 140 له ده‌ستوور كه ساڵی 2014 هه‌موار كرابووه‌وه و به‌پێی ئه‌م هه‌مواره نوێیه، سه‌رۆكی میسڕ له‌جیاتیی چوار ساڵ، ده‌توانێ شه‌ش ساڵ ببێته سه‌رۆك و دوو جار له‌سه‌ر یه‌ك ده‌توانێ خۆی هەڵبژێرێتەوە.
دادگه‌ی باڵای میسر وا ڕێكیان خستووه، ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه‌ی ده‌ستوور ده‌نگی به‌ڵێی زۆرینه بهێنێ، له‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌ی ئێسته‌ی كه 2022 ته‌واو ده‌بێ، دوو ساڵی بۆ زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته 2024 و دوای ئه‌وه‌ش ده‌توانێ جارێكی تر خۆی بپاڵێوێ. واته له ئێسته‌وه تا ساڵی 2030 بۆخۆی مسۆگه‌ر كردووه، ئه‌مه‌شه وای كردووه چاودێران به له‌دایكبوونی دیكتاتۆرێكی تر هه‌ژماری بكه‌ن.