ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ریه‌ك له عادل ئیمام و یه‌حیا فه‌خرانی دوو گه‌وره ئه‌كته‌ری میسڕی له پێشبڕكێی دراماكانی ڕه‌مه‌زان به‌شدار نابن و ئه‌مه‌ش وه‌ك پسپۆڕانی هونه‌ری ده‌ڵێن، مردنی ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره‌یه له بواری نواندندا.
ئه‌گه‌رچی هێشتا له ژیاندا ماون، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له ئه‌كته‌ره گه‌وره‌كانی وڵاتی
میسڕ كه ماوه‌ی ده‌یان ساڵ بوو مه‌یدانیان به‌رنه‌ده‌دا، ئه‌مساڵ پێكه‌وه ئەو مەیدانەیان بۆ ئه‌كته‌ره گه‌نجه‌كانیان چۆڵ كرد و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه، یه‌حیا فه‌خرانی و عادل ئیمامه.
عادل ئیمام، دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و گۆڕانی دۆخی وڵات كه سینه‌ما به‌ته‌واوی پاشەکشەی کردبوو، جارێكی تر وه‌ك سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری، ڕووی له درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كرده‌وه و ماوه‌ی حه‌وت ساڵ تێیدا به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام دواهه‌مینیان شكستی هێنا و نه‌یتوانی بینه‌ری زۆر بۆخۆی ڕابكێشێ، ئه‌گه‌رچی به هه‌مان شێوه‌ی شانۆ و فیلمه سینه‌ماییه‌كانی، به شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵه له نێوان كۆمیدیا و تراژیدیا كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی باس ده‌كرد، به‌ڵام بۆی نه‌بوونه پاساو و ورده ورده جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست دا.
یه‌حیا فه‌خرانی كه ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه به ستایلێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی نزیك له ڕاستییه‌وه دراما پێشكه‌ش ده‌كات و قوتابخانه و ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی دامه‌زراندووه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌ویش ئه‌مساڵ ناتوانێ به‌شدار بێت و هیچ به‌رهه‌مێكی نایێت. ئه‌مه‌ش مانای وایه، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی میسڕدا، هیچ ئه‌كته‌رێكی مه‌زن له‌و ناوانه نابینرێن. پێش ئه‌وانیش به چه‌ند ساڵێك نوور شه‌ریف گیانی له‌ده‌ست دا و به ته‌واوی بواره‌كه‌یان بۆ گه‌نجان به‌جێ هێشتووه.