هه‌تا مێرده‌كه‌ت زیاتر هەڵسوکەوتی بێزاركه‌ر بێت و تووڕه‌ت بكا، تۆ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه كه هه‌رگیز تووڕه‌یی و بێزاریت پێوه دیار نه‌بێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 هه‌واڵێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه، داوا له ژنان ده‌كا به‌م شێوه‌یه به‌رانبه‌ر هەڵسوکەوته بێزاركه‌ره‌كانی مێرده‌كانیان بجووڵێنه‌وه.
_ خۆت بخه جێی ئه‌و: له جیاتی ئه‌وه‌ی له هەڵسوکەوتهكانی تووڕه بیت، خۆت بخه شوێنی مێرده‌كه‌ت و له خۆت بپرسه، بۆچی به‌و شێوه‌یه هەڵسوکەوت ده‌كا؟ چ هۆكارێك هه‌یه وای لێ بكات به بێزارییه‌وه له خێزانه‌كه‌ی بڕوانێ؟ ڕه‌نگه له شتێك بترسێ، یان ڕه‌نگه له شتێكی تۆ بێزار بووبێ، ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ره‌كه‌ت بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
_ شێوازی كاردانهوهكهت هه‌ڵبژێره: پیاو حه‌ز ناكا كاردانه‌وه‌ی تووڕه‌ی ژنه‌كه‌ی ببینێ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ بده كاردانه‌وه‌كانت ئاسایی و ساده بن، ئه‌گه‌ر هەڵسوکەوته بێزاركه‌ره‌كانی به‌رده‌وام بوو و تووڕه‌ی كردی، باشتره به ڕاشكاویی باسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یته‌وه و چاره‌ی بكه‌ی.
_ له‌خۆت بكۆڵه‌ره‌وه: كاتێك به هەڵسوکەوتی مێرده‌كه‌ت بێزار ده‌بی، سه‌ره‌تا له خۆت بكۆڵه‌ره‌وه بزانه ئه‌و هەڵسوکەوتانهی ئه‌و پێوه‌ندیی به كارێكی تۆوه نه‌بووه؟. ڕه‌نگه ئه‌و هیچی نامۆی نه‌كردبێ و تۆ به‌هۆی سووڕی مانگانه، هیلاكیی كاره‌كانت یان بێگوێیی منداڵه‌كانته‌وه هه‌موو شت به نه‌رێنی ببینیت.
_ به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی سه‌یری مێرده‌كه‌ت بكه: هه‌ر كاتێك ئه‌و هەڵسوکەوتێكی ناشرینت به‌رانبه‌ر ده‌كا یان بێزارت ده‌كا، تۆ پشتگوێی بخه و هەڵسوکەوته باش و پیاوانه‌كانی بهێنه به‌رچاوت، ئه‌مه وا ده‌كات لێی تووڕه نه‌بی و ئه‌ویش هه‌ر زوو له هه‌ڵسوكه‌وته نامۆكانی به‌رانبه‌ر به تۆ په‌شیمان بێته‌وه.
_ به میهره‌بانییه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه: باش نییه هەڵسوکەوته بێزاركه‌ره‌كانی ئه‌و هه‌مووی له دڵتدا بخۆیته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه شه‌رمه‌زاری بكه‌یت و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه‌ی، هه‌وڵ بده به میهره‌بانیی و ڕاشكاویی هه‌ڵه‌كانی پێ بڵێیت و داوای لێ بكه‌یت خۆی چاك بكات.