قه‌ڵای شابان ده‌كه‌وێته شاره‌دێی باتوفای سه‌ر به شارۆكه‌ی
زاخۆ و به یه‌كێك له قه‌ڵاکانی شارستانی و كۆنی ناوچه‌كه و كوردستان داده‌نرێت،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قەڵاکە كۆنه و شوێنێكی ستراتیجی هەیە و ئاوی تێدایە، ساڵانه سه‌روی
10 هه‌زار كه‌س وه‌ك گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
حه‌مید ره‌مه‌زان گوڵی،
رۆشنبیر و چالاكی ناوچه‌كه به "وشه"ی راگەیاند، قه‌ڵای شابان یه‌كێكه
له شارستانیترین و كۆنترین قه‌ڵاكانی كوردستانە و سیمای ناوچەکەی رازاندووەتەوە.
زیاتر روونی
دەکاتەوە، قەڵاکە کانییەکی ئاوی بەخوڕی تێدایە و ریگای گەیشتن پێی هەموارە و سرۆشتێكی
جوانی به‌ردین و دارستانێکی چڕی هه‌یه، هەربۆیە ساڵانه رێژه‌یه‌كی زوری گه‌شتیار
سه‌ردانی قەڵاکە ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته حووكمه‌ت و بازرگانانیش هیچ پرۆژه‌یه‌كی
خزمه‌تگوزاری و گه‌شتوگۆزار و بازاڕ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان لەو ناوچەیە دروست نه‌كردووه.
"قه‌ڵاكه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای شاره‌دێی
باتوفا، به‌پێی بەڵگه‌نامه مێژووییه‌كان پێش زاین له‌و قه‌ڵایه ژیاون و ئێسته‌یش
شوێنەواریان بەسەر قەڵاکەدا ماوە، له‌سه‌ر
قه‌ڵای شابان 366 بیری ئاو هه‌ن و بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئاو له‌و ناوچه‌یه
و له گه‌رمی هاوین دا ئاوه‌كه سارد و سازگاره" حه‌مید وای گۆت.
به‌رزی قه‌ڵای شابان له‌نێوان
450 بۆ 500 مه‌تره و چوار ده‌رگای چونه ژووره‌وه‌ی هه‌یه و پێشتر چه‌ند ئاش و شوێنی پێشەی هه‌بووه له‌وانه
پێشه‌ی دروستكردنی دۆشاو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌شكه‌وت له‌و قه‌ڵایه هه‌ن.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری