رۆبۆتی "كۆلۆسووس" ئاگری نۆتردامی كوژانده‌وه‌

:: PM:06:11:20/04/2019 ‌

یه‌كێك له‌و رۆبۆتانه‌ی كه‌ له‌بواری ئاگركوژێنه‌وه‌دا دروست كراوه‌ و یارمه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌كانی دا له‌ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی نۆتردام و به‌وهۆیه‌وه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێدرا و ناوی نرا "كۆلۆسووس".

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ رۆبۆتێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، رۆبۆتێكی ناوازه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی میكانیكی دروست كراوه‌ تایبه‌ت بۆ كاری ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ كاره‌ساته‌كه‌ی سووتانی كڵێسای نۆتردام هاوكاربوو و توانی ناوه‌وه‌ی كڵساكه‌ له‌ زیانێكی زۆر رزگار بكات.

ئه‌م رۆبۆته‌ دوای 15 خووله‌ك له‌ سووتانی كڵێساكه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناوه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌كی به‌توانا كه‌ توانیویانه‌ زیاتر له‌ هه‌زار و 200 پاوه‌ند شتی به‌نرخ له‌ سووتان بپارێزن، هه‌روه‌ها ئاگركوژێنه‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كردووه‌، كه‌ رۆبۆته‌كه‌ توانیویه‌تی بچێته‌ شوێنی وا و ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكات كه‌ هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات. 

رۆبۆته‌كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فڕه‌نسییه‌وه‌ ناونرا "كۆلۆسووس"، كه‌ ئه‌م ناوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاڵه‌وانێكی خه‌یاڵی كه‌ هه‌موو جه‌سته‌ی ئاسنه‌ و هاوكاری خه‌ڵكی كردووه‌، هۆكاری ناونانه‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ رۆبۆته‌كه‌ كڵێساكه‌ی له‌ زیانێكی زۆر رزگار كردووه‌.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان