ڕه‌شكه یه‌كێكه له به‌سوودترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ جه‌سته، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی و ڤیتامین كه جه‌سته له نه‌خۆشی پاك ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ره‌شكه ده‌كات بۆ جه‌سته و ئاماژه‌ی پێ داوه، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكانی به‌ریتانی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ڕه‌شكه ده‌رمانێكی سرووشتییه بۆ ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ كۆنترۆڵكردنی به‌رزی كۆلسترۆڵ: ره‌شكه به جۆره ماده خۆراكییه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده كه ناوی "لیگنان"ه و به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلسترۆڵی خراپ و گۆڕینی به كۆلسترۆڵی باش.
دووه‌م/ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه: به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڕه‌شكه به دژه ئۆكسانه‌كان مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه گرینگی بده‌ین به‌م خۆراكه.
سێیه‌م/ به‌رگری جه‌سته چالاك ده‌كات دژ به هه‌موو جۆره ژه‌هر و هه‌وكردنێك.
چواره‌م/ خواردنی ره‌شكه قژ له هه‌ڵوه‌رین و له سپیبوون ده‌یپارێزێت.