له هه‌نگاوێكدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری له‌خۆبورده‌یی و نەهێشتنی دژایه‌تیی ئه‌وی تر، وڵاتی ئیمارات په‌رستگه‌یه‌كی هیندۆسی بۆ ئه‌و بڕوادارانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئاینهدان دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی ڕه‌خنه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، ده‌ڵێن چۆن ده‌بێ له دورگه‌ی عه‌ره‌ب په‌رستگه بۆ ئاینی تر دروست بكرێ جگه له ئیسلام و به‌رانبه‌ر مه‌ككه‌ش بێت.
وه‌ك ئاژانسه ئیماراتییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، په‌رستگه‌كه له ناوچه‌ی بومریخه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خێرای نێوان ئه‌بووزه‌بی-دوبه‌ی له پایته‌ختی ئیمارات له ڕووبه‌رێكی 55 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌دا دروست ده‌كرێ. بریتی ده‌بێ له هۆڵی په‌رستش، سه‌نته‌ری پێشوازیی میوان، حوجره‌ی خوێندن، باخی منداڵان، هۆڵی نانخواردن، كتێبخانه و ده‌رگه‌شی بۆ ئاینه‌كانی تر واڵا ده‌كرێ.
بڕیاره له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا، به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژه گه‌وره‌یه دابنرێ و تێیدا جگه له به‌رپرسه باڵاكانی ئیمارات، ماهانت سوامی مههراج ڕابه‌ری ڕۆحیی هیندۆسییه‌كان و باڵیۆزی هیندستان به‌شداری تێدا بكه‌ن.
بۆ دروستكردنی ئه‌و په‌رستگه‌یه، به تایبه‌ت له هیندستانه‌وه به‌ردی لمیی ڕه‌نگ په‌مبه‌یی تۆخ ده‌هێندرێ، ئه‌و جۆره به‌رده‌ی له‌وێ په‌رستگه‌ی هیندۆسه‌كانی پێ دروست كراوه و دیزاینه‌كه‌شی به‌پێی سه‌لیقه‌یه‌كی هیندی و ئاوێته به هاوچه‌رخ ده‌بێ كه حه‌وت تاوه‌ری گه‌وره و پێنج گومه‌زی نه‌خشێندراو له‌خۆ ده‌گرێ.
بڕیاره په‌رستگه‌كه بۆ ساڵی 2020 ته‌واو ببێ و ده‌بێته یه‌كه‌م په‌رستگه بۆ هیندۆسییه‌كانی له ئیمارات ده‌ژین كه ژماره‌یان سه‌روو سێ ملیۆن كه‌سه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیمارات، ده‌ستخۆشییه‌كی زۆری بۆ هاتووه چونكه به هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی ئاینیی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و له لایه‌كی تریشه‌وه ڕه‌خنه‌باران كراوه، چونكه چۆن ده‌بێ له دورگه‌ی عه‌ره‌ب هیچ ئاینێكی تری لێ بێت جگه له ئیسلام، له كاتێكدا په‌یامهێنی ئیسلام خۆی جووی لێ ده‌ركرد، ئێسته به چ ڕهواییهكهوه ئاینێكی هاورده په‌رستگه‌ی تێدا بكاته‌وه.