سبەی مووچەی سێ‌ وەزارەت و سەرۆكایەتی دابەش دەكرێت

:: PM:01:32:21/04/2019 ‌
بڕیارەی سبەی مووچەی سێ‌ وەزارەت و سێ‌ سەرۆكایەتیی و خانەنشینانی سەربازی دابەش بكرێت و تەنیا خانەنشینی مەدەنی بۆ ڕۆژی سێشەم دەمێنێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی نیسان، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی سێ‌ وەزارەت و هەرسێ سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، سبەی مووچەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەكرێت، هەروەها مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.

زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، تەنیا خانەنشینانی مەدەنی دەمێنێت مووچە وەربگرن و موچەی ئەوانیش دەمێنێتەوە بۆ ڕۆژی سێشەم 23ـی نیسان.

دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان بۆ مانگی یەكی ساڵی 2019یە و بەپێی ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق مانگانە بڕی 454 ملیار دینار لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت.



وشە - رامیار جەواد