چەند چارەسەرێكی سروشتی بۆ پێست

:: PM:03:05:21/04/2019 ‌

 چەندان رێگا هەیە تا زیانەكانی پێست كەم بكاتەوە و كاریگەری هەیە لەسەر باشتركردنی پێست، كە ئەمانەیش هەندێكن لەو پێكهاتانەی كە بۆ پێست بەسوودن.

یەكەم: جێڵی ئالۆڤێرا، ئالۆڤێرا یەكێكە لە چارەسەرە باشەكان دەتوانرێت وەكو تووندكردنەوەیەكی پێست بەكاربهێنرێت مادە لینجەكەی ئەم رووەك و ترشی مالیك تێدایە كە لاستیكی پێست بەهێز دەكات و هەروەها پێست بەشێداری دەهێلێتەوە و زۆر گرنگە بۆ ئەوەی پێست بە شێوەیەكی لووس و شێدار دەربكەوێت، بەكارهێنانی ئەم پێكهاتەیە ئاسانە تەنیا ئەو جێڵەی لە رووەكەكەدا هەیە جیایی بكەرەوە و بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەك بۆ پێستی دەموچاو ملت بەكاریبهێنە پاشان بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.

دووەم: زەیتی خەردەڵ، ئەم زەیتە پێستی شل تووند دەكاتەوە و برێكی زۆر ڤیتامین ئی تێدایە پێست لە پیربوون دەپارێزێت، هەروەها نیو كوپ زەیتی خەردەل گەرم بكە تا شیلەتێن دەبێت پاشان بۆ پێست و لەشت بەكاریی بهێنە بەشێوەی سوور پێستی پێ بشێلە بۆ ماوەی پێنج خولەك و دواتر بەشێوەیەكی ئاسایی بیشۆ.

سێیەم: هەنگوین، یەكێكی ترە لەو چارەسەرە ماڵیانەی كە بۆ تووندكردنەوە و باشتركردنی پێست بەكاردەهێنرێت، هەنگوین دژەئۆكسیدی تێدایە تایبەتمەندی دژە كەرووی تێدایە و نیشانەكانی پیربوون كەم دەكاتەوە و تەنیا پێویستت بەسێ كەوچكی چا هەنگوین دەبێت لەگەڵ چەند دڵۆپێك لە زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ، پاشان بەتەواوی هەمووی  تێكەڵ بكە و بۆ پێست و ملت بەكاریبهێنە و دواتر بەئاوی گەرم بیشۆ، باشتر وایە رۆژانە دووجار بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی كاریگەری زیاتری هەبێت لەسەر پێست.

چوارەم: زەیتی باوی، زۆر زەیتی بەسوود هەیە كە كار دەكەن لەسەر تووندكردنەوەی پێست و بەهەمانشێوە زەیتی باوی یەكێكە لەو زەیتانە، چونكە برێكی زۆر ڤیتامین ئی تێدایە كە یارمەتی خۆراك پێداینی پێست دەدات باشتر وایە ئەم زەیتە بۆ ماوەی 20 خولەك بەپێستەوە بمێتێتەوە و پاشان بە ئاوی شیلەتێن بشۆردرێت ئەو كاتە گۆرانكاریكەی گەورە لەسەر پێستت دەردەكەوێت.

پێنجەم: ئاوی گوڵ، ئاوی گوڵ چارەسەرێكی سروشتی ترە كە یارمەتی تووندكردنەوەی كونیلەكانی پێست دەدات و نیشانەكانی پیربوون كەم دەكاتەوە، باشترین رێگا ئەوەیە كە ئەم ئاوی گوڵە لەرێگەی لۆكەوە وەكو سرینەوەیەك بۆ پێست و مل بەكاربهێنرێت بەتایبەتی لە شەواندا و پاش هەستان لە خەو تەنیا بە ئاو بشۆردرێت بەم شێوەیە ئەنجامێكی باش دەدات بە دەستەوە و پێست باشتر دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد