شاره‌زایانی بواری ئه‌لیكترۆنی به‌ریتانی هۆشیاری ده‌ده‌نه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و ئاپ و تۆڕانه‌ی كه داوای ژماره‌ی نهێنی ده‌كه‌ن كه وریاتربن و ژماره‌ی نهێنی به‌هێز دابنێن، چونكه له ژێر مه‌ترسی هاككردن دایه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌و ژماره نهێنیانه ده‌كات كه مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ره بۆ هاككردن و ئاماژه‌ی پێ داوه، شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنیی به‌ریتانی له بواری سكێره‌تی تۆڕ و ئاپه‌كاندا ده‌لێن، ته‌نیا له ساڵی 2019دا و ئه‌و چوار مانگه‌ی تێپه‌ڕیوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئینته‌رنێتدا دزی ئه‌كاونته‌كان و زانیارییه تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ن توانیویانه زیاتر له 23 ملیۆن ژماره‌ی نهێنی هاك بكه‌ن و زانیارییه‌كان ببه‌ن.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م هاككردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی دانانی ژماره نهێنییه‌كه و به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ئه‌نجام دراون له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌یان ژماره‌ی نهێنی لاواز و دووباره‌ن كه سه‌ره‌كی ترینیان ئه‌م سێ ژماره‌یه‌یه "111111، 123456 و 123456789" كه ئه‌مه‌یش كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ئاسانتر كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له ساڵی 2018 ئه‌م سێ ژماره نهێنییه له 10 خراپترین ژماره نهێنییه‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كران، هه‌روه‌ها ئه‌م ساڵیش هه‌ر به‌خراپترین هه‌ژمار كراوه، كه ته‌نیا له چوار مانگ 23 ملیۆنی لێ هاككراوه.