چوار بەرپرسی تری كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەیان ڕاگەیاند

:: PM:05:30:21/04/2019 ‌

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو سێ‌ ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەیان لەناو حزبەكەیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە كرد، كۆمەڵ لەلایەن گرووپێكەوە قۆرخكراوە، ئەمڕۆیش چوار بەرپرسی تر وازهێنانیان لەو حزبە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ی نیسان، كەمال ئەسكەنەر كارگێری مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕای گەیاند، كارگێڕانی مەڵبەندی سێی هەولێر لەمڕۆوە هیچ پێوەندییەكی سیاسی و یاساییمان بە كۆمەڵی ئیسلامییەوە نەماوە.

هاوكات نووسیویەتی، پاڵپشتیمان بۆ هەرسێ سەركردایەتییە دەست لەكاركێشاوەكەی حزب دووپات دەكەینەوە بۆ خزمەتكردنی هەر پڕۆژەیەكی ئیسلامی سەربەخۆ .

ئەو ناوانەی ئەمڕۆ لە ناو كۆمەڵ دەستیان لەكاركێشایەوە بریتین لە:
1-كەمال ئەسكەندەر - كارگێڕی مەڵبەند.
2- حاجی محەمەد سماقولی- كارگێڕی مەڵبەند.
3- سەعدی مستەفا- كارگێڕی مەڵبەند.
4-كاروان خەلیل- كارگێڕی مەڵبەند.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم