به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له هه‌ولێر و دهۆك هه‌وره برووسكه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستی پێ كردووه و پێشبینی ده‌كرێ ته‌واوی كوردستان بگرێته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویان كرده‌وه كه له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك لێزمه باران و هه‌وره برووسكه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستی پێ كردووه.
كه‌شناسی ده‌ڵێ، پێشبینی ده‌كرێت دوای چه‌ند سه‌عاتێكی تر ئه‌م شه‌پۆڵه بگاته پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌ی گه‌رمیان و ئه‌م ناجێگیرییه‌ی كه‌شوهه‌وا پێشبینی ده‌كرێت تا رۆژی سێشه‌م به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌شناسی پێشبینی كردبوو كه په‌ڵه هه‌ور له ئاسمانی كوردستان هه‌بێت و له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستانیش باران ببیارێت.