ئاژانسێكى فه‌رمى ئێران بڵاوى كرده‌وه عه‌لى خامه‌نه‌یى رابه‌رى باڵاى ئێران، حوسێن سه‌لامى وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسداران دانا، له شوێنى لیوا محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى.
ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى ئێران، لیوا محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوپاى پاسدارانى له پۆسته‌كه‌ى لاداوه و له شوێنى ئه‌و جێگره‌كه‌ى داناوه.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه له برى جه‌عفه‌رى، لیوا حوسێن سه‌لامى كردووه‌ته فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوپاى پاسداران.
تا ئێسته جگه له سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى تر باسى له دوورخستنه‌وه‌ى جه‌عفه‌رى نه‌كردووه. ئاژانسه ئێرانییهكهیش دووپاتى ده‌كاته‌وه سه‌لامى پله‌كه‌ى له عه‌میده‌وه بووه به لیوا و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كه‌ى كراوه‌ته فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسداران.
سوپاى پاسداران هێزێكى به‌رگریى ئێرانه و له ساڵى 1979 دامه‌زراوه و له 125 هه‌زار چه‌كدار پێكهاتووه. له هه‌شتى ئه‌م مانگه ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه خرایه لیستى تیرۆره‌وه، چونكه به هاندانى گرووپه توندڕه‌وه‌كانى ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت.