هونه‌رمه‌ند و دكتۆر "عەبدوڵا جەمال سەگرمە" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیوب نوێترین گۆرانی هۆمەر دزەیی بڵاو کردەوە.
گۆرانییەکە ناوی (له‌یلا پۆڵ مه‌له‌ك)ە یەکێکە لە گۆرانییەکانی ئەلبوومەکەی هونەرمەند هۆمەر دزەیی، کە بەمنزیکانە بڕیاره بڵاو بكرێته‌وه.
سەگرمە لەبارەی گۆرانییەکەی لە یوتیوب بڵاو کردووەتەوە و لەبارەی گۆرانییەکەوە نووسیویەتی: "سیدییه‌كی نوێم بۆ ده‌نگی مامۆستا هۆمه‌ر دزه‌یی ئاماده‌كردووه و له‌سه‌ر داوای خۆی ئه‌م كلیپه‌م بۆ یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی دروستكردووه، ئەلبوومە نوێیەکەی هۆمەر دزەیی بە ناوی (گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان)ه، له نۆ تراک پێکهاتووە، بەناوەکانی (ئاواته مه‌خمه‌ڵییه‌كان، مه‌رابێبووس، ئۆرزولا، له‌یلا پۆڵ مه‌له‌ك، ماچی خودایی، گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان، چاوه‌ڕوانیی، ڕێبواری شه‌و، دوێنێ كه جوان بووم)".
عەبدوڵا جەمال سەگرمە لە ساڵی 1968 لەدایکبووە، لە ساڵی 2012 بڕوانامەی دکتۆرای لە ئاواز دانان لە زانکۆی کوین لە بێلفاست لە وڵاتی بەریتانیا وەرگرتووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە موزیکۆلۆجی (زانستی موزیک) لە ساڵی 1994 و 1998 لە زانکۆی بەغداد وەرگرتووە.