فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌مید ڕه‌زا تهنكسیری ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو توانیویانه بڕی 15 ملیۆن و 300 هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نی دزراو له چوار كه‌شتی قاچاغچییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌كه‌ی ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و چوار كه‌شتییه‌ی نه‌وت و سووته‌مه‌نیان دزه پێكردووه، سه‌ر به وڵاتێكی باشووری كه‌نداون، بۆیه ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌مان كردوون و هۆشداریشمان پێداون.
زیاتر
گوتی، دوا كه‌شتی له ڕۆژانی ڕابردوو و له دووری 13 میل له ئاوه‌كانی ئیمارات گیراوه، كه به‌له‌مه بچووكه‌كانی قاچاغچییه‌كان به په‌له ده‌ڕۆیشتنه لای كه‌شتییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی پێیه‌تی لێی وه‌ربگرن و بیبه‌نه ناو خاكی ئێران، به‌ڵام ئێمه ڕووبه‌ڕوویان بووینه‌وه و توانیمان ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه بگرین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه كه‌شتییه‌كه بڕی 12.5 ملیۆن لیتر سووته‌مه‌نی دزه‌پێكراوی تێدا بوو، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه، چوار به‌له‌می تیژڕه‌وی ئیماراتی كه هه‌ڵگری مووشه‌كی بچووك و مام ناوه‌ندن، له‌گه‌ڵ 12 به‌له‌می تری بچووك و دوو كه‌شتی مام ناوه‌ند به‌ره‌و ناوچه‌كه جوڵه‌یان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه هۆشداریمان پێدان و به زوویی كه‌شتییه‌كه‌مان به‌ره‌و قوڵایی ئاوی ئێران گواسته‌وه.