نرخی زێڕ و دینار جێگیرە، لیرە دابەزی

:: AM:10:03:22/04/2019 ‌


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆرسەی جیهانیی دراو و زێڕ، ئەمڕۆ نرخی زێڕ  و دینار جێگیرە بەڵام لیرەی تورکی دابەزی.

 

 

ئەمڕۆ  دووشەم  22ی نیسان  ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  277 دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێریئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 247 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 218 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  185 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت  دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 277 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120 هەزار و 300  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار  و 300  دینار.

 

100 یۆرۆ: 135 هەزار و 350 دینار.

 

100 پاو‌ند:156  هەزار و 450  دینار

 

100 لیرەی توركی:  20   هەزار  و 600  دینار.

 

100 هەزار تمەن: نۆ هەزار  و 250 دینار

 

100 یۆرۆ: 112 دۆلار و  43 سەنت

 

100 پاوند: 129 دۆلار  و 94 سەنت

 



وشە - سلێمان تاشان