ڕه‌فعه‌ت ڕه‌جه‌ب یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی دهۆك، كه یه‌كێك بووه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی ئه‌و شاره و له‌ناوی هونه‌ری كوردیدا ناوێكی به‌رزی هه‌بوو، كۆچی دوایی كرد.
ده‌وروبه‌رى سه‌عات 1:30ى دره‌نگانی دوێنێ شه‌و كه ده‌كاته 22ى نیسان 2019، ڕه‌فعه‌ت ڕه‌جه‌ب هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كوردستان پاش ماوه‌یه‌كی زۆر مانه‌وه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشك كوچى دوایی كرد. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی هونه‌رى و رۆشنبیرى دهۆك رایگه‌یاند مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی له ڕێوڕه‌سمێكى شكۆداردا بۆ ده‌كرێ.
ئاواز نهێلى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هونه‌رى و رۆشنبیرى دهۆك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ڕه‌فعه‌ت ڕه‌جه‌ب یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان، هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌رى كۆمه‌ڵى ویژدانى هونه‌رییه كه له ساڵانى هه‌شتاكان دامه‌زراوه و تا ئێسته به‌رده‌وامه، له رێگه‌ى ئه‌و كومهڵهیه ده‌یان دراما و فیلم به‌رهه‌مهێنراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و هونه‌رمه‌نده نووسه‌ر و شانوكاریش بووه و ڕۆلێكى باشی له بزوتنه‌وه‌ى هونه‌رى له كوردستان و دهۆك هه‌بووه.
بێجگه له هونه‌رى ڕه‌فعه‌ت ڕه‌جه‌ب ڕۆلێكى كاریگه‌ری له بوارى پاراستنى كلتوور و كهلهپوورى كوردى هه‌بووه، بووه‌ته به‌رێوه‌به‌رى كه‌له‌پورى كوردى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هونه‌رى و رۆشنبیرى دهۆك.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى