بەڕێوبەری شاره‌دێی سیدەکان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، کۆمپانیایەکی ئەڵمانی لە سنووری سۆران، رەواندز، مێرگەسۆر و چۆمان، دەستیان بە ناونووسینی گەنجانک كردووە بۆ ئەوەی ھەلی کاریان بۆ بدۆزنەوە و ھەر گەنجێکیش مانگانە 750ھەزار دیناریان پێ دەدەن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م (22ی نیسان) ئێحسان چەلەبی، بەڕێوبەری شاره‌دێی سیدکان بە "وشە" ڕاگەیاند، کۆمپانیای gizی ئەڵمانی لە سنووری ھەر چوار شارۆكه‌ی سۆران و شاره‌دێكانی چۆمان و رەواندز و مێرگەسۆر، دەستیان کردووە بە ناونووسین بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ ئەو گەنجانەی خاوەن بڕوانامەن و بێ کارن و به مووچه‌یه‌كی گونجاو به شێوه‌ی گرێبه‌ست كاریان ده‌داتێ.
ئه‌وه‌شی گوت، له دوێنێوه دەستیان بە پرکردنەوەی فۆڕم بۆ ئەو گەنجانە کردووه و تا ئێسته نزیكی 20 هه‌زار فۆڕم پڕ كراوه‌ته‌وه.
ئێحسان چەلەبی ڕوونی كرده‌وه، ئەو رێکخراوە خۆی لە شوێنەکان کاریان بۆ دەدۆزێتەوە و مانگانە پارەیان پێ دەدات و بۆ ھەر کەسێک 750ھەزار دیناری مووچه وه‌رده‌گرێ.
ئه‌م گرێبه‌سته بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و ساڵی ڕابردووش ھەمان کاریان ئەنجام دا و لە سنوره‌كه 110 گەنج لێی سوودمەند بوون.
وشه/ بڵند ئیبراھیم