11مین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كەلوپەلی بیناسازی كرایەوە

:: PM:12:01:22/04/2019 ‌
11مین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كەلوپەلی بیناسازی لە هەولێر كرایەوە و بۆ چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 200 كۆمپانیا بەشداری تێدا دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی نیسان، ئەبو بەنگین بەڕێوەبەری پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كردنەوەی 11مین پێشانگای نێودەوڵەتی بە بەشداری 200 كۆمپانیا  و 15 وڵات جێگەی دڵخۆشییە و سعوودییەكانیش بۆ ئەمساڵ بە 22 كۆمپانیا بەشداریان كردووە.

بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر گوتی، ئەو پێشانگاییە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هیوادارین بۆ ساڵانی داهاتوو بەشداریكردنەكە هێشتە بەرفراوان بێت.

ڕۆژی شەموو دانا مەجید خاوەنی كۆمپانیایی پتەو بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كەلوپەلی بیناسازی ئێستە لە چوارچێوە كۆنەكەی نەماوە بەڵكو كەلوپەلی سووك بازاڕی پەیدا كردووە.

زیاتر روونی دەكاتەوە، بۆ ئەمساڵ كۆمپانیا بیانییەكان و كۆمپانیا ناوخۆییەكان ڕكابەری بازاڕ بەكەلوپەلی كێش سووك دەكەن، بۆیە بازاڕی ئەو كەلوپەلانە زۆر زیاترە لە جاران و ئێمە ئەمساڵ تەواوی بەرهەمەكانی بیناسازیمان بەشداری پێكردووە بەشی زۆری كەلوپەلی كێش سووكە بە كۆنكرێتی كێش سووكیش.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان چەندان پێشانگا دەكرێتەوە بۆ ئەوەی كۆمپانیاكان بازاڕ پەیدا بكەن.



وشە - رامیار جەواد