هەولێر.. هەورەبروسكە كەسێكی كوشت

:: PM:12:20:22/04/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای شاری هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی هەورەبروسكەوە، هاووڵاتییەك لەوكاتە خەریكی بەكارهێنانی مۆبایل بووە، گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر بڵاوی كردەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لە كاتی هەورەبروسكە لە دەشتایی و چۆڵەوانی مەمێننەوە و مۆبایل بەكار مەهێنن، تا ئێستە بەو هۆیەوە گەنجێك گیانی لەدەست داوە.

ئەو نەخۆشخانەیە زیاتر ڕوونی كردووەتەوە، بەداخەوە گەنجێك بەهۆی بروسكە گیانی لەدەست دا ئەمڕۆ لە گوندی گرد عازەبانی هەولێر، بووە قوربانی.

ئاماژە دراوە، باوكی ئەو گەنجە دەلێت ئەوكاتە دەرچوە بۆ دەشت شووانەتی بكات، بەڵام بروسكێكی بەهیز لەوكاتە لێیداوە و هەرئەوكاتە گیانی لەدەست داوە.

گیان لە دەستدانی ئەو كەسە لە كاتێكە ئەمساڵ بەهۆی هەورە بروسكە دوو هاووڵاتی تر گیانی لە دەستداوە و چەندان هاوولاتی تریش زیانیان بەركەوتووە.




وشە - رامیار جەواد