كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق بانگه‌وازێك ئاراسته‌ى حزب و رێكخراوه‌كان ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات هانى خه‌ڵك بده‌ن بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى بنكه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن بۆ تۆماركردنى ناوه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى نیسان, ئه‌حمه‌د ره‌حیم به‌شاره سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ڵبژاردنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا بانگه‌وازێك ئاراسته‌ى حزب و رێكخراوه‌كان ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆن له به‌شێكى راگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه وه‌بیر خه‌ڵك ده‌هێنێته‌وه، ماوه‌ى تۆماركردنى ناوى ده‌نگده‌ران بۆ 11ى ئایار درێژ كراوه‌ته‌وه.
دواتریش داوا ده‌كات حزب و رێكخراوه‌كان و پیاوانى ئاینى هانى خه‌ڵك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى بنكه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن كه له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه، ئامانجى ئه‌م هاندانه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان بكات، كه له سه‌رانسه‌رى عێراق ده‌كرێت و كوردستان ناگرێته‌وه.
تا ئێسته ماوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له عێراق دیاری نه‌كراوه، یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگایش له په‌رله‌مانه و هه‌مواركردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت.
به‌ڵام به‌رپرسان له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌مساڵدا بكرێت.