به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبنییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ و له هه‌ندێ ناوچه نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 13 پله و نزمترین پله‌ش سفر پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش سفر پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.