كۆمپانیاى رۆزنه‌فتى رووسى تۆمه‌تى ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه بۆ خۆدزینه‌وه له سزاكانى ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری ڤه‌نزوێلاى كردبێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى نیسان، كۆمپانیاى رۆزنه‌فتى رووسى هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ى ره‌ت كرده‌وه كه له راپۆرتێكى ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاو کراوەتەوە و تێیدا كۆمپانیاكه به سه‌رپێچى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئاژانسى
رۆیته‌رز پێشتر له راپۆرتێكدا زانیارى ئه‌وه‌ى درکاندووه، ڤه‌نزوێلا خۆى له سزاكانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌دزێته‌وه و له‌م كاره‌یشدا كۆمپانیاى رۆزنه‌فت هاوكارى ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه نیكۆلاس مادۆرۆى سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا خۆى سه‌رپه‌رشتى ئه‌م كاره ده‌كات و رۆزنه‌فت به‌كار ده‌هێنێ.
كه‌چى ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى
RT ى رووسى ئاماژه‌ى بۆ راپۆرتێكى كۆمپانیا رووسیه‌كه كردووه و تێیدا دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمپانیاكه هاوكاری ڤه‌نزوێلاى نه‌كردووه.
رۆزنه‌فت ته‌واوى زانیارییه‌كانى راپۆرته‌كه‌ى رۆیته‌رز به تۆمه‌ت و درۆ وه‌سف ده‌كات.
له هاوینى رابردوو كاتێك نیكۆلاس مادۆرۆ جارێكى تر لە هەڵبژاردنەکاندا بووه به‌سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا. ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ره‌ت كرده‌وه و مادۆرۆى به ساخته‌كاریى تۆمه‌تبار كرد. له‌م كاته‌وه ته‌نگژه‌یه‌ك له‌نێوان ڤه‌نزوێلا و ئه‌مه‌ریكا دروست بووه.
نه‌وت رێژه‌ى %90ى هه‌نارده‌كانى ڤه‌نزوێلا پێكده‌هێنێ و ئه‌م وڵاته ئه‌ندامێكى گرنگى رێكخراوى ئۆپیكه.