ماوه‌ی چوار مانگه مووچه‌ی كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی
دابه‌ش نه‌كراوه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نیش ده‌ڵێت، كۆمپانیاكه گرفتی پاره‌ی
هه‌یه و به‌ڵێنی داوه له ماوه‌ی 20 رۆژدا پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج بكات.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 22ی نیسان، كاسترۆ مه‌عروف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی
راگه‌یاند، كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی شار كه كاری پاكردنه‌وه و پاكوخاوێنی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان
له ئه‌ستۆدایه گرفتیان بۆ دروست بووە به پێنه‌دانی مووچه‌ی مانگانه‌یان و ماوه‌یه‌كی
زۆره مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه گرێبه‌سته‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كردووه گفتوگۆمان كردووه و كۆمپانیاكه ده‌ڵێت به‌پێی گرێبه‌سته‌كه
پاره‌مان بۆ خه‌رج نه‌كراوه و به‌هۆیه‌وه ئێمه‌ش مووچه‌ی چوار مانگمان نه‌داوه
به كرێكارانی پاككه‌ره‌وە.
"كرێكاره‌كان له دۆخێكی خراپدان و هیچ به‌رچاوڕوونییه‌كیان
له گرێبه‌سته‌كانیان نییه و كۆمپانیاكه‌ش به‌هۆی گرێبه‌ستی كرێكاره‌كان گرفتی بۆ
دروست بووه و گرێبه‌ستیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، بۆیە نه‌خۆشخانه كاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه
و دواتر دراوه‌ته‌وه به كۆمپانیاكه و له‌و نێوانه‌دا كرێكاره‌كان زه‌ره‌رمه‌ند بوون"
کاسترۆ مەعروف وای گوت.
دووپاتی دەکاتەوە، كۆمپانیاكه به‌ڵێنی داوه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا
مووچه‌ی ته‌واوی سه‌رجه‌م كرێكاره‌كان خه‌رج بكات ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌ی نه‌دا رێكاری
تری به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر چونكه ده‌یان كرێكار چوار مانگ ده‌بێت مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی ناوی وه‌رزی خه‌زانه
و مووچه‌ی كرێكاره‌كانی له‌نێوان 400 هه‌زاره‌وه بۆ 600 هه‌زار دیناره.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی