كیا ئۆتۆمبێلی داهاتووی دروست كرد


كۆمپانیای كیا له‌ نوێترین كاریدا دیزاینی ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كی به‌ وێنه‌ له‌ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌  و دنیای پێ سه‌رسام كردووه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵیك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "caricos" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ نوێترین به‌رهه‌می كیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای كیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌ میدیاكانی دنیا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و دیزاینی ئۆتۆمبێلی داهاتوومان پیشان ده‌دات و ده‌ڵێ، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی له‌ جۆری "HabaNiro Concept" ده‌خه‌ینه‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ دنیا شۆك ده‌كات".

كۆمپانیاكه‌ سه‌باره‌ت به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كه‌ی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ گوتویه‌تی هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێت ركابه‌ری بكات، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت كه‌ به‌ سیسته‌مێكی به‌هێز و پاترییه‌كی گه‌وره‌ دروستی ده‌كات كه‌ هیچ كۆمپانیایه‌ك ناتوانێت ركابه‌ری بكات.

كیا یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆریای باشوور كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌كه‌وێته‌ "سیئۆل"ی پایته‌خت، ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944 له‌سه‌ر ده‌ستی "هیۆنگ كیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارك" دامه‌زراوه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:03:58:22/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌