مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ هه‌شت كڕیاره‌كه‌ى نه‌وتى ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هیچ وڵاتێك بۆى نییه نه‌وتى ئێران بكڕێت.
ئهمڕۆدووشهم 22ى نیسان، مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ هه‌شت كڕیاره‌كه‌ى نه‌وتى ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه ئیتر هیچ وڵاتێك بۆى نییه نه‌وتى ئێران بكڕێت.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى مایك پۆمپیۆ گوتى، دووى حوزه‌یران دوایین مۆڵه‌ت ده‌بێت بۆ كڕیارانى نه‌وتى ئێران له‌م مێژووه‌وه سزا به‌سه‌ر هه‌ر وڵاتێك ده‌سه‌پێت كه نه‌وتى ئێران بكڕێت.
بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ى كڕیارانى نه‌وتیش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت كردووه بۆئه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زیاد بكرێت.
له‌مانگى نۆڤیمبهرى رابردوو ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران سه‌پاند به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگه‌ینێ به خاڵى "سفر" به‌ڵام ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى رێى به هه‌شت وڵات دا تا له كڕینى نه‌وتى ئێران به‌رده‌وام بن.