یه‌كێك له ئه‌نیمه‌شنه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی "سمپسن" له چه‌ند زنجیرهییهكیدا چه‌ندان پێشبینی ده‌كات بۆ داهاتوو كه ساڵانی دواتر رووی داون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
cheatsheet" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌و رووداوه مێژوویانه ده‌كات كه خێزانی سمپسن له فیلمه ئهنیمهشنهكانیاندا پێشبینی كردوون و ئاماژه‌ی پێ داوه، سمپسن ئهنیمهشنێكی ئه‌مه‌ریكییه له ساڵی 1990 له‌لایه‌ن ریچارد گیبس ده‌رهێنانی بۆ كراوه و له 30 به‌ش پێكدهێت و هه‌ر به‌شه‌ی 25 زنجییرهیهوه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسووڕمانه له‌م ئه‌نیمه‌یشنه‌دا ئه‌وه‌یه كه خێزانه‌كه پێشبینی داهاتوو ده‌كه‌ن و راستیش ده‌رده‌چێ، لێره‌دا باس له‌و پێشبینایانه ده‌كه‌ین كه له ئهنیمهشنهكهدا باس كراون و له‌راستیدا رووی داوه:
یه‌كه‌م - په‌لاماری پڵینگه‌كه‌ی رۆی: له ساڵی 1993دا له زنجیره‌یه‌كدا پیشان ده‌دات كه پڵینگه سپییه‌كه په‌لاماری رۆی ده‌داته‌وه له ساڵی 2003 هه‌مان شت روویدا كه پڵینگێكی سپی په‌لاماری رۆیدا.
دووه‌م - فێڵكردنی له ئامێری ده‌نگداندا: له ساڵی 2008 دا له زنجیرهكادا پیشان ده‌دات كه كاتی ده‌نگدانه له‌نێوه‌ن "براك ئۆباما و جۆن مه‌كین"بوو بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه خێزانه‌كه ده‌یانه‌ویست به ئامێری ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگ به ئۆباما بده‌ن، به‌ڵام به ساخته بۆ جۆن ده‌رۆی كه له ساڵی 2014 ئه‌م ساختاكارییه روویدایه‌وه.
سێیه‌م - دروستبوونی كاتژمێری زیره‌ك: ئه‌نیمه‌یشنه‌كه له ساڵی 1995 دروستبوونی كاتژمێری زیره‌كی پیشاندا، كه 23 دواتر كۆمپانیاكان دروستیان كرد واته له ساڵی 2014دا.
چواره‌م - دۆزینه‌وه‌ی ماسی سێ چاو: سمپسن ساڵی 1990 ماسییه‌كی سێ چاو پیشان ده‌دات كه یه‌كێكیان راوی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له راستیدا له ساڵی 2011دا ماسییه‌كی سێ چاو ده‌دۆزرێته‌وه كه ده‌بێته جێی سه‌رسووڕمانی دنیا.
پێنجه‌م - بوونی تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: له ساڵی 2000 دا له یه‌كێك له زنجیرهكاندا پیشانی ده‌دات كه دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه به‌راستی ڕوویدا له ساڵی 2017 دا كه تا ئێسته تره‌مپ ده‌ست به‌كاره.
شه‌شه‌م - بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆڵا: له زینجیرهیهكدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆڵا پیشان ده‌دات له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا كه 17 ساڵ دواتر ئه‌م ڤایرۆسه بڵاو بوویه‌وه و زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌سی كوشت.
حه‌وته‌م - سووتانی نۆتردام: له یه‌كێك له زنجیرهكاندا له ساڵی 2007دا نیشان ده‌دات كه كه‌نیسه‌ی نۆتردام ده‌سووتێت، ئه‌م ساڵیش له 2019دا نۆتردام سووتا و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت.