محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى نیسان، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كوردستان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ڕه‌وشى سیاسیی عێراق و ته‌واوكردنى كابینه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كوردستان تاوتوێ ده‌كات.
حه‌لبووسى له‌ماوه‌ى ڕابردوو چه‌ندان جارى تر سه‌ردانى هه‌ولێرى كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا كۆبووه‌ته‌وه.