مووشه‌كه گه‌ردوونییه‌كه‌ى سپه‌یس ئێكس له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه، كه ڤیدیۆیه‌كه‌ی دنیای سه‌رسام كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كی سپه‌یس ئێكس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ده‌زگای سپه‌یس ئێكس ده‌یه‌ویست موشه‌كێكی جیاواز له جۆری ئاسمانى دروست بكات كه بتوانێت به كاتێكی كه‌م بگاته هه‌ساره‌ی سوور "مه‌ریخ"، ئیلون موسك وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگاكه سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ده‌كرد و گوتبووی، ئه‌م تاقیكردنه‌وه سه‌ركوتوو ده‌بێت و ئێمه توانیومانه مووشه‌كێكی جیاواز دروست بكه‌ین".
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو مووشه‌كه‌كه دووكه‌ڵی لێ به‌رزبوویه‌وه و دوای دوو خوله‌ك ته‌قییه‌وه، ڤیدیۆی كاتی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه گیراوه و دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه و زه‌ره‌رێكی زۆر له كۆمپانیاكه‌دا كه دوو ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو.
سپه‌یس ئێكس ده‌زگاییه‌كی گه‌ردوونییه تایبه‌ته به دروست كردنی مووشه‌كی گه‌ردوونى كه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌ویی، ئه‌م ده‌زگایه له‌لایه‌ن ئێلۆن مۆسكه‌وه دروست كراوه، ئیلۆن ڕیڤ مه‌سك ئه‌ندازیار و داهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكییه و له كه‌نه‌دا ده‌ژی له 28 حووزه‌یرانی 1971 له ئه‌فریقای باشوور له دایكبووه.