رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى پێشبینى ئه‌وه ده‌كات تا هاوینى داهاتوو ئۆپۆزسیۆنێكى گه‌وره له دژى عادل عه‌بدولمه‌هدى پێك بهێنرێت و ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌یش ئه‌و كات بۆ خستنى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى سوود له گه‌رماى هاوین و ناڕه‌زاییه‌كانى خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامه‌ى
ئێندپێندنتى به‌ریتانى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ناونیشانى راپۆرته‌كه هاتووه " ئۆپۆزسیۆنى عێراقى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ پله‌كانى گه‌رما ده‌كات بۆئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى بخات".
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌یش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكوومه‌تى عێراق له سه‌ر ئاستێكى فروان رووبه‌ڕووى یاخیبوونێكى سیاسى ده‌بێته‌وه، چونكه زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كانى ناو په‌رله‌مان به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن مه‌رایى ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه ته‌نیا مه‌رایى بۆ دوو هاوپه‌یمانى ده‌كات و ئه‌وانى تر فه‌رامۆش ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌م دوو هاوپه‌یمانێتیه ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانیان له په‌رله‌مان زۆر له سێیه‌ك كه‌متره.
كاتێك عادل عه‌بدولمه‌هدى بووه سه‌رۆك وه‌زیران زۆرێك له لایه‌نه‌كانى په‌رله‌مان پاڵپشتى خۆیان بۆ راگه‌یاند، به‌ڵام به‌رپرسان و چاودێرانى سیاسى وه‌ك رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئێسته ئه‌م لایه‌نانه له عه‌بدولمه‌هدى دوور ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌زانن بایه‌خى سه‌ره‌كى ئه‌و ته‌نیا بۆ دوو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یه.
ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتیه‌یش بریتیین له "فه‌تح " و "سائیروون" كه ژماره‌ى كورسییه‌كانیان له 100 كه‌متر ده‌بێت، كه‌چى كۆى ژماره‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق 329 كورسییه. ئێندپێندنت باس له‌وه ده‌كات هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه له عادل عه‌بدولمه‌هدى دوور ده‌كه‌ونه‌وه، خه‌ریكه به‌ره‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنى گه‌وره پێك ده‌هێن، به رژدیش هه‌وڵ بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌ده‌ن.
كێن ئه‌وانه‌ى هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئۆپۆزسیۆن پێك بهێنن؟
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى ئیندپێندنت هاتووه، ئه‌و لایه‌نانه بریتیین له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه له‌لایه‌ن نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى نه‌سڕ كه ئه‌وه‌شیان له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق رابه‌ریه‌تى ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ره‌وتى حیكمه كه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. وه‌ك تێبینى ده‌كرێت هه‌ر سێ لایه‌ن سه‌ر به پێكهاته‌ى شیعه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌یش دروست بێت ئه‌وا حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى كه حزبێكى كۆنى شیعه‌یه، كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى ئۆپۆزسیۆنه‌كه ده‌بێت، چونكه هه‌ر دوو هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و نه‌سر سه‌ر به حزبى ده‌عوه‌ن. ئه‌م حزبه‌یش كۆششێكى زۆر ده‌كات بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. پێشتر له نێوان ساڵانى 2005 تا 2018 ده‌سه‌ڵاتى عێراق به‌ده‌ست ئه‌م حزبه‌وه بوو.
ئه‌و لایه‌نانه‌ى بره‌و به بیرۆكه‌ى دانانى ئۆپۆزسیۆنێكى گه‌وره ده‌كه‌ن، هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌م ماوه‌ى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن به بیانوو، ئه‌وان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵسه‌نگاندنى حكوومه‌ت و دانانى وه‌زیر و بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، هه‌ر هه‌مووى به ده‌ست عادل عه‌بدولمه‌هدى و موقته‌دا سه‌در و هادى عامرییه.
لایه‌نه ناڕه‌زییه‌كان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى رۆشنایى ده‌خه‌نه سه‌ر میكانیزمى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان له حكوومه‌تى نوێى عێراق، ئه‌وان ده‌ڵێن سه‌رجه‌م پۆسته‌كان به لایه‌نگرانى سه‌در و عامرى ده‌درێت. هه‌ر چه‌نده هێشتا چه‌ند پۆستێكیش ماوه. به‌ڵام دانانى ئه‌و پۆسته به‌تاڵانه‌یش به‌م میكانیزمه‌ى سه‌ره‌وه له‌وانه‌یه چه‌ندان لایه‌نى تر له ناو په‌رله‌مانى عێراق توڕه بكات و ئه‌وانیش بچنه ریزى ئۆپۆزسیۆنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ر یه‌كه له ره‌وتى حیكمه و هاوپه‌یمانى نه‌سر ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه و ره‌خنه‌یان له‌وه گرتووه ته‌نیا چه‌ند لایه‌نێك هه‌ژموونیان به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه هه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌وان راسته‌وخۆ ناوى فه‌تح و سائیروونیان نه‌بردووه، به‌ڵام چاودێرانى سیاسى پێیانوایه هه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه هه‌یه، بۆیه ناڕه‌زاییه‌كه‌ى حیكمه و نه‌سر وه‌ك دژاییه‌تیه‌ك بۆ سائیروون و فه‌تح ده‌خوێنرێته‌وه.
وه‌ك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان بۆ كردووه، هادى عامرى و موقته‌دا سه‌در هه‌ستیان به جوڵه‌ى ئه‌و حزبانه كردووه، بۆیه له چه‌ند رۆژى رابردوودا عامرى هه‌وڵى داوه عه‌ممار حه‌كیم له خۆى نزیك بكات، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى به حه‌كیم داوه ره‌خنه‌كانى له به‌رچاو بگرێت.
حه‌یده‌ر مولا كه پێشتر په‌رله‌مانتار بووه له باره‌ى هه‌ژموونى فه‌تح و سائیروون به‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ده‌ڵێ " ئه‌وان حكوومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى به قۆناغى گواشتنه‌وه ده‌زانن و پێیانوایه قۆناغێكى كاتییه بۆ به‌هێزكردنى سیاسى خۆیان".
بۆچى له گه‌رماى هاوین؟
هاوینى رابردوو ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى توند سه‌رجه‌م شاره‌كانى باشوورى عێراقى گرته‌وه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هاوینه‌یش هه‌مان ناڕه‌زایى دووباره بێته‌وه، چونكه هیچ شتێك له‌بارودخى كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانى تر نه‌گۆڕاوه.
بۆیه رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ چاودێرانى سیاسى له به‌غدا پێیانوایه له گه‌رماى هاوین جوڵه‌كان له‌دژى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌نیازى پێكهێنانى ئۆپۆزسیۆنن كه‌ڵك له ناڕه‌زاییه‌كانى هاوین وه‌رده‌گرن.