بۆ یه‌كه‌مجار به راشكاویى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى توركیا و دۆستى نزیكى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ره‌خنه ئاراسته‌ى ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى ده‌كات و نووسراوێكى 15 لاپه‌ڕه‌یى بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى توركیا به‌نیازه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى تر‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركیا حزبێكى نوێ دابمه‌زرێنێت. به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نیا ده‌نگۆ و پێشبینى بوون. كه‌چى ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له نووسینێكى 15 لاپه‌ڕه‌یى ده‌رگاى بۆ سه‌ره‌تایه‌كى نوێ كرده‌وه و زۆرێك له پێشبینیهكانى دووپات كرده‌وه.
دواى ئه‌و شكسته‌ى كه ئاكپارتى له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا له 31ى ئادارى رابردوو رووبه‌ڕووى بووه، ده‌نگى ناڕه‌زایى له ناو ئه‌و حزبه به‌رزبووه‌وه، كه حزبى ده‌سه‌ڵاتداره و چه‌ندان ساڵه جومگه گرنگه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیایهى به‌ده‌سته‌وه‌یه. هه‌ندێك له میدیاكانى توركیا باس له دووله‌تبوونى ئاكپارتى ده‌كه‌ن و هه‌ندێكى تر باس له دانانى حزبێكى نوێ ده‌كه‌ن. رۆژ له دواى رۆژیش هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه زیاتر ده‌بن، له نێو هه‌موو ئه‌و بارودۆخه‌دا ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو گۆمهكهى شڵه‌قاند.
به تایبه‌تیش كاتێك ده‌زانرێ ئه‌م پیاوه له سه‌ر ئاستى ناوخۆى توركیا و له سه‌ر ئاستى دنیایش قسه و لێدوانه‌كانى به گرنگ ده‌زانرێت. داود ئۆغڵو به‌ر له هه‌موو شتێك باس له ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان ده‌كات و پێیوایه زیانى گه‌وره له رێى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌وه به‌ر ئاكپارتى كه‌وتووه كه له گه‌ڵ پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى " مه‌هه‌په" ئه‌نجام درابوو.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له نووسراوه‌كه به‌زمانێك قسه ده‌كات كه هێشتا ئاكپارتى به پارتى خۆى ده‌زانێ، ئه‌و ده‌ڵێ " ئه‌و هاوپهیمانێیهى له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په ئه‌نجام درا، زیانى به پارته‌كه‌ى ئێمه گه‌یاند". ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له‌ساڵى 2014 تا 2016 سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بوو. بیردۆزى سه‌ره‌كى ئه‌و پیاوه له كارى سیاسى به "خاڵى سفرى كێشه‌كان" ناسرا بوو. ئامانجى داود ئۆغڵو ئه‌وه بوو ده‌وڵه‌تى توركیا هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانى كێشه‌كانى بگه‌ینێ به خاڵى سفر و چاره‌سه‌ریان بكات. ورده‌كارى ته‌واوى بیرۆدۆزهكهیشى له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆچوونه‌كانى تر‌ى له كتێبێك بڵاوكرده‌وه به‌ناوى " له قوڵایى ستراتیجییه‌وه".
دواتر به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه بۆ میدیاكانى توركیا دزه‌یان پێ ده‌كرا، ناكۆكییه‌كى توند كه‌وته نێوان ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مه‌یش وای كرد به‌ره به‌ره داود ئۆغڵو له گۆڕه‌پانى سیاسى دووربكه‌وێته‌وه، به تایبه‌تیش كاتێك هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى ئه‌ردۆغان بۆ سه‌پاندنى پێگه‌ى سیاسى خۆى بوو.
له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك شارى گرنگیان له ده‌ست دا، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ده‌ڵێ " ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌رى ده‌خات، سیاسه‌تى هاوپه‌یمانى زیانى به پارته‌كه‌مان گه‌یاندووه جا له‌سه‌ر ئاستى ده‌نگه‌كان بێت یانیش له‌سه‌ر ئاستى قه‌واره‌ى پارته‌كه‌مان بێت".
ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ى ئاكپارتى دووپاتى ده‌كاته‌وه پارته‌كه‌ى له‌سه‌ر دوو ئاست له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا لاواز بووه، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن بووه، دواتریش له سه‌ر ئاستى هاوپه‌یمانێتى بووه كه له‌سه‌ره‌تاى نووسراوه‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ كردووه.
ئاژانسى رۆیته‌رز له باره‌ى نووسراوه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ده‌ڵێ " له یه‌كه‌م ره‌خنه‌ى ئاشكرا سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر سهرزهشتى سیاسه‌تى ئابوورى ئاكپارتى ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆتوبهندانهى كه پارته‌كه به‌سه‌ر ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى سه‌پاندووه. دواتریش ئه‌و زیانه‌ى كه حزب به‌ر جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى گه‌یاندووه".
هه‌رچه‌نده پێشتر باس له‌وه ده‌كرا داود ئۆغڵو به‌نیازه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گولى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى توركیا و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى ئاكپارتى به‌نیازن له هاوینى داهاتوو پارتێكى نوێ دابنێن، كه‌چى هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دانانى حزب له نووسراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى داوود ئۆغڵو نییه، ته‌نانه‌ت دوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى حزبه‌كه‌ى ده‌كات پێداچوونه‌وه بۆ سیاست ئاكپارتى بكه‌ن.
داود ئۆغڵو ده‌ڵێ "داوا له به‌رپرسانى ده‌سه‌ڵاتدار و قه‌واره پێوه‌ندیداره‌كانى پارته‌كه‌مان ده‌كه‌م جارێكى تر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌واوى بابهتهكان و تێروانینمان بۆ داهاتوو بكه‌نه‌وه، به هێمنى و به شێوازێكى عه‌قڵانیانه".
رۆژنامه‌ى
ئه‌حوالى توركى وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك و ده‌رخستنى كه‌سایه‌تى داود ئۆغڵو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه كردووه كه له‌ساڵى 2010 گۆڤارى "فۆرین پۆلیسى" ئه‌مه‌ریكى ئه‌نجامى داوه. فۆرین پۆلیسى ئه‌و كات بڵاوى كرده‌وه ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌ك یه‌كێك له سه‌د بیرمه‌ندى دنیا سه‌یر ده‌كرێت و یه‌كێك بووه له گرنگترین ئه‌و عهقڵانهى له پشت بوژانه‌وه‌ى ئه‌و كاتى توركیا بووه.
له مانگى ئایارى ساڵى 2016 داود ئۆغڵو له حزبه‌كه‌ى دوور كه‌وته‌وه ئه‌و كاتیش له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانى دووپاتى ئه‌وه كرده‌وه واز له خه‌باتى سیاسى ناهێنێ.