دهۆك.. بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە كەسێك كوژرا

:: PM:09:18:22/04/2019 ‌

لە سەنتەری شاری دهۆك بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە كەسێك كوژرا، بەڵام تا ئێستە هۆكاری كوشتنی ئەو كەسە نەزانراوە.

هێمن سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك وێڕای پشتراستكردنەوەی هەواڵەكە بە "وشە"ی راگەیاند، لە سەنتەری شاری دهۆك بەهۆی شەری نێوان دوو بنەماڵە كەسێك كوژراوە. زیاتر گوتی، تا ئێستە زانیاری پێویست بەردەست نیە، بۆیە چەند خولەكی داهاتوو زانیارییەكان دەخەینەروو.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" رووداوەكە لە شوقەكانی ئەڤڕۆ ستی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویداوە و ئەو كەسەی كە كوژراوە هاووڵاتییەكی ئێزدییە، بەڵام تا ئێستە ئەو زانیاریانە پشتراست نەكراونەتەوە.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم