ئۆركێسترای كوردستان كۆنسێرتێك ساز ده‌كات

:: PM:09:57:22/04/2019 ‌

ئۆركێسترای كوردستان به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا كۆنسێرتێكی میوزیك ساز ده‌كات.

هه‌ڤاڵ حه‌مه‌د سه‌رۆكی ئۆركێسترای كوردستان له‌باریه‌ی كۆنسێرته‌ میوزیكییه‌كه‌ ڕاى گه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌م 28ی نیسان، به‌ ڕابه‌رایه‌تی مایسترۆ "چه‌تۆ نه‌ورۆز" و به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئۆركێسترای كوردستان هه‌ڵده‌سێت به‌ سازكردنی كۆنسێرتێكی میوزیكی.

ڕای گه‌یاند، كۆنسێرته‌كه‌ ڕۆژى یه‌كشه‌م 28ی نیسان، له‌ سه‌عات حه‌وتی ئێواره‌ی له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ تیایدا 30 میوزیك ژه‌ن 10 پارچه‌ میوزیكی جیهانی و چه‌ند پارچه‌ میوزیكێكی كوردی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن.

زیاتر له‌ 30 ڕۆژه‌ میوزیك ژه‌نان و ڕێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه‌ سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ كۆنسێرته‌كه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ بتوانین چه‌ند به‌رهه‌مێكی جیهانی و كوردی جوان پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كۆنسێرته‌كه‌ بكه‌ین.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان