بۆ یه‌كه‌مجار له شاره‌دێی جه‌له‌ولای سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، وه‌ك ناوچه‌یه‌كی وێرانه‌ی ڕزگاركراوی ده‌ستی داعش، گه‌نجێكی كورد له ڕێگه‌ی ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی بێكار ده‌ره‌خسێنێ و ناوچه‌كه‌یش پاك ده‌كاته‌وه له شوێنه‌واری جه‌نگ.
عومه‌ر حوسێن محه‌مه‌د، ناسراو به عومه‌ر جاف، وه‌رگری پڕۆژه‌ی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی كرد به ناونووسینی ئه‌و گه‌نجانه‌ی شاره‌دێی جه‌له‌ولا كه بێكارن و باری داراییان نا جێگیره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بڕه پاره‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وێت و له به‌رانبه‌ردا وێرانكاری و شوێنه‌واری شه‌ڕله شاره‌دێكه پاك بكه‌نه‌وه و ڕۆژانه هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه له جه‌له‌ولا ئه‌نجام بده‌ن.
زیاتر گوتى، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی نیسان، یه‌كه‌م ڕۆژی نانوسین بوو هه‌ر جاره و ناوی 40 كه‌س تۆمار ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه و جوانكاری ناو شاره‌دێكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێ، هه‌رمانگه و 40 كه‌سی جیا ناوی تۆمارده‌كرێ به ڕۆژانه‌ی 20 دۆلار.
جه‌ختی كرده‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا ده‌بێ ته‌نیا بۆ پڕۆژه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناو شاره‌دێكه 120 كه‌س بخه‌ینه كاره‌وه ده‌بێ ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی جه‌له‌ولا بێ، هه‌روه‌ها كاره‌كه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه به‌هۆی شه‌ڕ و كاولكارییه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێكاربوونه.
به‌ده‌ر له‌و پڕۆژه‌یه سێ قوتابخانه دانراون بۆ بۆیاغكردن له‌گه‌ڵ ناو بازاڕ و یاریگایه‌ك به‌هه‌مان شێوه پاش ئه‌م پڕۆژه‌ی گه‌نجی بێكاری بۆ دابین ده‌كه‌ین بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌یش نزیكه‌ی 80 گه‌نجی بێكار له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌خه‌ینه كاره‌وه.
شاره‌دێی جه‌له‌ولای سه‌ربه شارۆكه‌ی خانه‌قین كه ناو ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی گولاڵه‌یه له كۆتایى ساڵی 2014 بۆ ماوه‌ی 100 ڕۆژ كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و له 2015 ڕزگار كرا، به‌ڵام به‌هۆی ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ند له ناوچه‌كه، هێشته شوێنه‌واری كاولكاری داعش له‌ناوچه‌كه به‌دی ده‌كرێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی