له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 1939 له دوا شاری ئه‌وروپا جه‌نگی دووه‌می جیهانی هه‌ڵگیرسا و فڕۆكه‌كانی ڕووسیا به چڕی بۆردمانی شاری هێلنسكی پایته‌ختی ئێسته‌ی فینله‌ندایان كرد، بۆمب و مووشه‌كی فڕۆكه‌كان به نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه ده‌كه‌وتنه خواره‌وه كه پڕبوون له خه‌ڵك، ئه‌و شاره كه له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتندا بوو، بووه وێرانه‌یه‌كی ته‌واو، دوای په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگی دووه‌می جیهان، خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌وروپا به لێشاو ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون و له سووریا و ئێران و میسڕ كه‌مپ و خێوه‌تگه‌یان بۆ كرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی ئادار/مارسی 1941 كاتێك جه‌نگی دووه‌می جیهان، گه‌یشته قورسترین حاڵه‌ت و هه‌موو جۆره چه‌كه‌كان تاقیكرانه‌وه، توندوتیژی و خوێنڕێژی گه‌یشته لووتكه، ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشته ملیۆنان، به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ڕزگاركردنی نه‌ته‌وه‌كانیان له سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی، پلانی ڕه‌وانه كردنی ژن و منداڵ و پیر و پهككهوتهیان دا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌و كاته وڵاتانی ئه‌وروپا بیریان له‌وه نه‌كرده‌وه، وه‌ك داگیركارێكی نوێ وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ناوچه‌كانیان داگیر كرد، ڕوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه بوو، له ڕووی مرۆییه‌وه كۆمه‌كی خه‌ڵكه‌كه‌یان بكرێ و وه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ربگیرێن.
كاتێك له 1941 هیتله‌ر فه‌رمانێكی سه‌ربازی ئاراسته‌ی سوپاكه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به هێرشكردنه سه‌ر یوگسلاڤیا و یۆنان بكه‌ن، ئه‌و دوو وڵاته هیچ هێزێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو به‌رگری له خاكه‌كه‌یان بكه‌ن و بتوانن به‌رانبه‌ر سوپای نازییه‌كان بوه‌ستنه‌وه، بۆیه ده‌ستیان به پاشه‌كشه كرد، له‌و كاته به‌ریتانیا بیرۆكه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی ژن و منداڵانی بۆ ناوچه‌یه‌كی دوور له ده‌ستی هیتله‌ر خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌مه‌یش نزیكترین شوێن ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، هه‌ریه‌ك له بولگاریا و یۆنان و كڕواتیا و یوگسلاڤیا و توركیا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵكوژی نازییه‌كان بوو، بۆیه بڕیار درا، ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته‌كان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببرێن و له‌وێ وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگیرێن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان و ڕاپۆرته‌كانی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌ران، به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا گه‌یشتنه میسڕ و سووریا و فه‌له‌ستین و ئێران، سه‌رجه‌میان له سه‌ربازگه‌كان كۆ كرانه‌وه و به‌شێكیشیان له ژێر خێمه ده‌ژیان و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی ده‌پارێزران.
په‌نابه‌رانی ئه‌وروپا به زۆری له ناوچه‌كانی حه‌له‌بی سووریا و سوێس و عیون عیسا و پورسهعیدی میسڕ بڵاوبوونه‌وه و به‌شێكیشیان له ناوچه جیاوازه‌كانی فه‌له‌ستین و ئه‌وانه‌ی تریش برانه شاری ئه‌سفه‌هانی ئێران، ئه‌و سه‌ربازگانه‌ی له‌و ناوچانه بوون ڕاده‌ستی هێزی نێوده‌وڵه‌تی كران و ئه‌وانیش له‌وێ سه‌رپه‌رشتی په‌نابه‌رانیان ده‌كرد، بێگومان ئه‌و هه‌نگاوه‌یش به ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، كه ڕازی بوون وه‌ك په‌نابه‌ر ئاواره ئه‌وروپییه‌كان وه‌ربگرن. هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌و وڵاتانه‌یش هه‌ر له ژێر ده‌ستی فڕه‌نسا و به‌ریتانیا مابوونه‌وه، به‌ڵام بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان، شه‌ڕێكی قورس له نێوان په‌نابه‌رانی ئه‌وروپی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست ده‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی داگیركه‌ریش نه‌یانده‌ویست به‌ره‌ی شه‌ڕ گه‌وره‌تر بكه‌ن و خه‌ریكی هیتله‌ر و ڕژێمه‌كه‌ی بوون، بۆیه هه‌موو مه‌رجه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان قبووڵ كرد، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وروپا وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگرن.
له‌و كاته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به لێشاو كۆمه‌ك و هاوكارییان پێشكه‌شی ئه‌وروپییه په‌نابه‌ره‌كان ده‌كرد و سه‌رجه‌میان حه‌واندنه‌وه و خۆراك و پێویستییه‌كانیان بۆ دابین كردن، وڵاتانی داگیركه‌ر له نێو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان ژن و پیاوانیان فێری كاری جیا جیا كرد، به تایبه‌ت له دروستكردنی خۆراك و كاری په‌رستاری و چاككردنه‌وه‌ی پێڵاوی سه‌رباز و دوورینی جلوبه‌رگ پێویستیان به هاوكاری ئاواره‌كان هه‌بوو، بۆیه سوودی زۆریان لێ بینین.
ڕۆژنامه‌ی "ئێره قودسه" له ژماره‌ی 11 كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 1942 له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی سووریییه‌كان له حه‌له‌ب له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆر هاوكاری په‌نابه‌ره‌كانیان كردووه و جل و خۆراك و كه‌لوپه‌لی پێویستی ژیانیان پێداون، خه‌ڵكی كڕواتیا زۆربه‌یان ئاواره‌ی میسڕ بوون و ئه‌وانیش به زوویی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای میسڕه‌وه قبووڵكران و تێكه‌ڵاوی دروست بوو و توانیان كاریش بدۆزینه‌وه و سه‌رقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیان بن.
له ئێرانیش ڤیدیۆیه‌كی مێژوویی تۆمار كراوه و ئێسته‌یش ماوه‌ته‌وه، ئه‌وكاته‌ی كه خه‌ڵكی پۆڵه‌ندا گه‌یشتنه شوێنی نیشته‌جێكردنیان له ئه‌سفه‌هان ده‌ستیان به ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێ كرد، له خۆشی ده‌ربازبوون له جه‌نگێك كه مه‌رگی ئه‌وان تێیدا به ته‌واوی مسۆگه‌ر بوو و ده‌رچوون لێی مه‌حاڵ بوو.