فیلكس كیربیرج له 2006 كه‌ناڵێكی له‌سه‌ر تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب كرده‌وه، كه چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و فێربوونیانی ده‌خسته ڕوو، دواتر ئه‌و كه‌ناڵه‌ی له ده‌ست چوو، به هۆی ئه‌وه‌ی پاسۆوردی هه‌ژماره‌كه‌ی له‌بیرچوو، دواتر كه‌ناڵی "PewDiepie"ی دانا كه ئێسته یه‌كێكه له كه‌ناڵه به‌ناوبانگه‌كانی یوتیوب و به هه‌مانشێوه ته‌نیا زانیاری و تاكتیك و فێڵ و فێركاری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له پارچه ڤیدیۆی جیا جیا بڵاو ده‌كاته‌وه و ئێسته 93 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه و ساڵانه 15 ملیۆن دۆلار قازانج ده‌كات.
هه‌زاره‌ی سێیه‌م هات و به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانیش خه‌ریكبوون به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كان له هه‌موو شتێك زیاتر گرنگی پێ ده‌درێ، له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كان كه پێوه‌ستن به ئینته‌رنێته‌وه. له 2017 تیمێكی چینی به‌ناوی Newbeeیان بۆ هه‌مان ئامانج دامه‌زراند، هاوكات له ئه‌وروپایش تیمی "Liquid" دامه‌زرێنرا، هه‌ردوو تیمه‌كان له كێبه‌ركێی كۆتایی كه‌وتنه ململانێ له یاری Dota2 كه یارییه‌كی كۆمپیوته‌ری به خۆڕاییه، كه ئێسته ڕۆژانه نیو ملیۆن كه‌س به لایه‌نی كه‌مه‌وه خه‌ریكی ئه‌و یارییه‌ن و تیمی یه‌كه‌م پاداشته‌كه‌ی 11 ملیۆن دۆلار بوو و دووه‌میش چوار ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مایكل كسنسكی و ماركین لوینسكی له بواری دابه‌شكردنی یارییه‌كان و فێركارییان له ساڵانی نه‌وه‌ده‌وه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر بڕیاریان دا له 2002 كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی یارییه ئه‌لیكترۆنیییه‌كان دروست بكه‌ن، ئه‌ویش كۆمپانیای CD Projekt Red بوو و باره‌گاكه‌ی له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندایه، دواتر ناویان بۆ كۆمپانیای The Witcher گۆڕی و له ئه‌نجامی به‌رهه‌مهێنانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان تا كۆتایی 2017 توانیان 33 ملیۆن دانه له یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی فرۆشرا و پێشڤه‌چوونی یه‌كجار گه‌وره له داهات و سه‌رمایه‌یان دروست بوو و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆله‌ندا سه‌ردانیان بكات و سوپاسیان بكات، كه توانیویانه به به‌رهه‌مهێنانی یاریییه‌كان خزمه‌تی گه‌وره به وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوو پاش به‌رهه‌مهێنانی یارییه‌كی تر توانیان شه‌ش ملیار دۆلار قازانج بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كه 90 ملیۆن جار له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كڕدرا، ئێسته یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌ن، وه‌كو فیلم و كتێب و موزیك، ئه‌گه‌ر ناوی یاریی GTA و Grand Theft Autoت بیستووه، ده‌زانی كه ئه‌و دوو كه‌سه پۆله‌ندییه دروستكه‌ری بوون، كه تا 2013یش به‌رده‌وام به‌كارهێنه‌رانی ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرا ده‌كرد، فرۆشتنی سی دی ئه‌و یارییه تا ئێسته‌یش كۆتایی نه‌هاتووه و له سه‌رتاسه‌ری دنیا به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئێسته كه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه‌ت، له هه‌مان چركه‌دا 12 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت، سه‌یری پێگه‌ی Steamی به‌ناوبانگی جیهانی ده‌كه‌ن بۆ
یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له 2018 ڕێژه‌ی 150 ملیۆن كه‌س به‌شێك له یارییه‌كانی ناو ئه‌و پێگه‌یه‌یان كڕیوه و قازانجی چوار ملیۆن دۆلار به خاوه‌نی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان گه‌یشتووه، ئه‌مه ته‌نیا له یه‌ك پێگه‌ی فرۆشتنی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه زیاتر له نۆ هه‌زار یاریی تێدایه و به پاره به به‌كارهێنه‌رانی ده‌فرۆشێت.
كۆمپانیای Bethesdaی ئه‌مه‌ریكی له به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی یاری Fallout ڤێرژنی چوار دوای 24 سه‌عات له بڵاوكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه بڕی 750 ملیۆن دۆلاری قازانج كرد، منداڵان له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه ئاڵووده‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌بن، سه‌ره‌تا به ئامێری ئه‌تاری له ماڵه‌كان ساز ده‌كرا، دواتر كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانی سۆنی توانی پله‌ی سته‌یش1 بخاته ڕوو و دواتر ڤێرژنه‌كانی تری خسته‌ڕوو و به ته‌واوی گۆڕانكاری له جیهانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان دروست كرد.
له ساڵی 2018 قه‌باره‌ی پیشه‌سازی دروستكردنی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و فرۆشتنی بڵاوكرایه‌وه، كه بڕه‌كه‌ی گه‌یشته 138 ملیار دۆلار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و پێشبینی ده‌كرێ به ڕێژه‌ی 13% له 2019 زیاتر ببێ، ئه‌مه‌یش به به‌راورد به فیلمه سینه‌ماییه‌كان زۆر زیاتره، چونكه ته‌واوی فیلمه سینه‌ماییه به‌رهه‌مهێنراوه‌كان له 2016 داهاته‌كه‌یان 38 ملیار دۆلار بووه و پێشبینی ده‌كرێ بۆ 2020 داهاتیان بگاته 50 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له موزیكژه‌نینیش بودجه‌ی تێچوو و به داهاته‌وه 51 میار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.
ئه‌م داته‌یانه كه له‌لایه‌ن پێگه‌ی Statista بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پیشه‌سازی دروستكردنی یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان به ته‌واوی له پێش هه‌موو بواره‌كانی تره‌وه‌یه، به تایبه‌تیش سینه‌ما و موزیك و تۆپی پێ كه به ڕوانین و خه‌یاڵكردن وا هه‌ژمار ده‌كرێن كه زۆرترین به‌كارهێنه‌ر و هانده‌ریان هه‌یه، به‌ڵام یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان زۆر به نهێنی و به بێ ده‌نگ ڕۆژ دوای ڕۆژ پێش ده‌كه‌ون و شوێن به هه‌موو بواره‌كانی تر له‌ق ده‌كه‌ن.