ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری سزادان و گه‌مارۆدانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، كه عێراق دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ ئه‌م هه‌نگاوه بنێت.
نه‌دا شه‌وكه‌ت په‌رله‌مانتاری كورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی "
بغداد الیوم" گوتی، عێراق پێویسته بۆچوونه‌كانی واشنتن و تاران له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه و ببێته هه‌وێنی ئاشتی نێوان هه‌ردوو وڵات، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌یتوانی ئه‌م كاره بكات، ناكرێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه وڵاته‌كه‌مان ببێته گۆڕه‌پانی جه‌نگی نێوان هه‌ردوولا.
زیاتر گوتی، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق ده‌بێ و ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا سوور بوو له‌سه‌ر نه‌به‌خشینی سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا، ئه‌وكاته مه‌ترسی هه‌یه كه گه‌مارۆ و سزا به‌سه‌ر عێراقیش بسه‌پێنێت و تووشی گرفتی ئابووریی ببینه‌وه.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق له كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری دا كه واده‌ی به‌خشینی وڵاتان له مامه‌ڵه‌ی ئابووری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژ نه‌كاته‌وه و هه‌موو وڵاتان ناچار بكات، پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران بن.