ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، بڕی 60 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بودجه‌ی پارێزگای مووسڵ له دوای كه‌وتنی مووسڵ و دانانی نه‌وفل عاكوب به پارێزگاری مووسڵ دیار نییه، پارێزگار و كه‌سانی نزیك له خۆی بردوویانه، بۆیه دۆسیه‌ی دژی عاكووب ده‌جولێنرێ و پێویسته وه‌ڵامی ڕوونی بۆ ئه‌مه هه‌بێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له11ی نیسان /ئه‌پریل واته ئه‌م مانگه توانراوه 14 به‌رپرس و كارمه‌ند له دیوانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به تۆمه‌تی دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی سامانی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان گیراون و خراونه‌ته گرتووخانه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی گیراون بریتین له كه‌سانی نزیكی نه‌وفل عاكووب پارێزگاری له‌كار لادراوی مووسڵ و دزینی بڕی 76 ملیار دیناری عێراقیان له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه كه ده‌كاته 64 ملیۆن دۆلار، سه‌رجه‌می ئه‌و پارانه‌یش له ڕێی چه‌كی بانكی خه‌رج كراون و به شێوه‌ی كاش وه‌رگیراون و نازانرێ بۆچی به‌كارهێنراون.
به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ ئاژانسی "
فرانس پرێس" ئاشكرای كرد، كه له‌و پاره‌یه‌ی دزراوه به شێوه‌یه‌كی گشتی بڕی 45 ملیار دیناری عێراقی كه ده‌كاته 37 ملیۆن دۆلار له پاره‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان بۆ ساڵی 2018 بووه.