ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ناوچه‌ی قه‌سری شیرینی ئێرانی داوه و هاووڵاتییانی شارۆكه‌ی خانه‌قینیش هه‌ستیان پێ كردووه و جۆرێك له ترس و نیگه‌رانی بڵاوبووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌كه هاتووه، ڕوانگه‌كانی پێوانه‌كردنی بوومه‌له‌رزه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌عات 5:59 خوله‌ك به كاتی ناوخۆی، ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیان له ناوچه‌ی قه‌سری شیرینی ئێران تۆمار كردووه، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق.
ئاماژه‌ی داوه، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتووه‌ته 3.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر و هاووڵاتییانی شارۆكه‌ی خانه‌قینی هاوسنووری ئێران به ئاسایی هه‌ستیان پێ كردووه و ترس و نیگه‌رانی دایگرتوون، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانش زیانی مادی به‌ر خانووی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌وتووه.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له ئه‌گه‌ری ڕووداونی هه‌ر بوومه‌له‌رزه و بوونی زیانری زۆرتر به په‌له خه‌ڵكی عێراق ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، داوایش له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین، كه دوور كه‌ونه‌وه له‌و پروپاگنده و هه‌واڵه درۆینانه‌ی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی ده‌ستكرد بڵاو ده‌كرێنه‌وه، شتی له‌مجۆره بوونی نییه و بوومه‌له‌رزه‌كان ته‌واو ئاسایین و ئه‌و ناوچه‌یه بۆخۆی كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه‌وه.