به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی یه‌كه‌می
سلێمانی سیستمی یه‌كپۆشی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی جێبه‌جێكرد و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ش
ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی گرتۆته‌وه.
ئەمڕۆ سێشەم 23ی نیسان، جوان فازل به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
تۆماركردنی خانوبه‌ره‌ی یه‌كه‌می سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاری
ئه‌وه‌مان دا یه‌كپۆشی به‌سه‌ر ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه
جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه بوو تا فه‌رمانبه‌ران له هاووڵاتییانی
ئاسایی كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه ده‌كه‌ن جیا بكرێنه‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، سیستمی یه‌كپۆشی كاتێكی
زۆرتر بۆ فه‌رمانبه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و فه‌رمانبه‌ر زۆر كات به‌وه‌وه ناكوژێت
كه به‌یانیان كام جل بپۆشێت، به دیاریكردنی یه‌ك ره‌نگی جل وا ده‌كات فه‌رمانبه‌ر
ته‌نیا ئه‌و جله بپۆشێت و له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌ش دیاربێت كه ئه‌وه فه‌رمانبه‌ره
و جیاوازه.
دووپاتی دەکاتەوە، ئێستا ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه یه‌ك ره‌نگ جل ده‌پۆشن كه نیلییه و شتێكی فه‌رمی و
جوانه، ئه‌و ره‌نگه‌ش كه دیاری كراوه ره‌نگێكی ئیدارییە و فه‌رمانبه‌ر دورده‌خاته‌وه
له جلی ره‌نگاوڕه‌نگ و جلێك كه له بۆنه‌كان ده‌پۆشرێت.
جێگه‌ی باسه هه‌فته‌ی رابردو دادگای سلێمانی
بڕیاریدا ته‌واوی به‌ش و دادگاكانی سنووره‌كه جله‌كانیان بكرێته یه‌ك پۆشی تا فه‌رمانبه‌ران
له هاووڵاتییانی سه‌ردانیكه‌ری ناو دادگا جیا بكرێنه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی