ڕۆژی جیهانیی كتێب و مافی دانه‌ر، وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر و كتێب داده‌دنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی هانی ئه‌م نه‌وه‌یه بدرێ كه به نه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ناو ده‌برێن، ڕوو بكه‌نه ئه‌و شكۆمه‌نده‌ی له‌ناو هه‌موو گه‌لانی دنیا به "باشترین هاوڕێ" ناوی ده‌برێ.
ڕێكخراوی یونسكۆ 23ی نیسان/ ئه‌پریلی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك ڕۆژی جیهانیی كتێب و مافی دانه‌ر داناوه و ساڵانه له‌م ساڵڕۆژه‌دا، سه‌دان چالاكی له شاره‌كانی دنیا ده‌كرێت و ده‌یان ڕێكخراو و شوێنی ڕۆشنبری سه‌رپه‌رشتیی ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له كۆی گشتیدا، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی هان بده‌ن، جارێكی تر بۆ كتێب بگه‌ڕێنه‌وه. یونسكۆ خۆی، چالاكییه‌كانی 100 وڵات ده‌كاته‌وه و تێیدا كتێب وه‌ك باشترین هاوڕێ ده‌ناسێنێته‌وه.
ڕێبوار سیوه‌یلی نووسه‌ر و ڕووناكبیری ناسراوی كورد، له دوایین كتێبیدا به ناوی "مرۆڤ و ئینته‌رنێت" باس له كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌كات كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیا و وه‌ك خۆی ناوی ده‌نێ "شارستانییه‌تیی شاشه" تووشی مرۆڤی كردووه و به ته‌واوی له "شارستانییه‌تیی كتێب" هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆی ئه‌م نه‌وه‌یه كه هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌یمان نه‌بینیوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كتێب ناخوێننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موویان گۆشه‌گیر به‌دیار شاشه‌كانیانه‌وه‌ن، چاوه‌ڕێی داهاتووییه‌كی ئاڵۆزیان لێ ده‌كرێ.
ئه‌م گرفتانه‌ی سیوه‌یلی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری باسی ده‌كات، په‌تایه‌كی گشتییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی ئاستی هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه‌كان به‌رزی و نزمی ئاستی ئه‌و په‌تایه ده‌گۆڕێ، هه‌ر بۆیه یونسكۆ له‌م ڕۆژه‌دا، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی بایه‌خ به به‌كولتووركردنی كتێب ده‌ده‌ن، هه‌ر سێ لایه‌نی كتێب به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن: كتێب، نووسه‌رانی كتێب و ده‌زگه‌كانی وه‌شانی كتێب.
ئه‌مڕۆ كه ڕۆژی جیهانیی كتێب و مافی دانه‌ره، له ساڵی 1995 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆ دیاری كرا و ورده‌ورده گرنگییه‌كه‌ی ساڵانه زۆر ده‌بوو، به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه ته‌كنه‌لۆژیا كتێبی كردووه به پاشكۆ.
دیاریكردنی ئه‌م ڕۆژه بۆ كتێب، پێوه‌سته به له‌دایكبوون و مردنی كۆمه‌ڵێ گه‌وره نووسه‌ر كه شاكاری مه‌زنیان دوای خۆیان به‌جێ هێشتووه، له‌وانه، له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ساڵی 1616 ولیام شكستپیر كۆچی دوایی كردووه، ڕۆژێك پێش مردنی سیرفانتس ڕۆماننووس و شاعیری گه‌وره‌ی ئیسپانی. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌لاینكا گارسیلاسۆ دی لافیگا، نووسه‌ر و مێژووزانی بیرۆڤی كۆچی دوایی كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ 23ی نیسان، ڕۆژی له‌دایكبوون و مردنی ئه‌م ئه‌دیب و نووسه‌ره گه‌ورانه‌یه: مۆریس درۆیۆن، هالدۆرك لاكسنس، ڤلادیمێر نابوكۆف، جۆزێب بلا، مانوێل میخا ڤایێخۆ.
له ساڵی 2000، وه‌رچه‌رخانێك به‌سه‌ر ڕۆژی جیهانیی كتێب و مافی دانه‌ر هات، ئه‌ویش ئه‌وه بوو، كۆمه‌ڵێ ڕێكخراو له‌سه‌رانسه‌ری دنیا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆ پشتیوانیان كرا بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه پایته‌ختی كتێب بۆ ساڵه‌كه دانێن و زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدار بوون كه زیاتر له 100 وڵات بوون، ناوی پایته‌خت یان شارێكی خۆیان داوه‌ته یونسكۆ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پایته‌ختی كتێب، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی باش بوو بۆ زیاتر به‌رفراوانكردنی هاندانی خوێندنه‌وه‌ی كتێب له هه‌موو دنیادا.
به‌كر عه‌لی نووسه‌ری كورد، له وتارێكدا كه به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كتێبه‌وه نووسیویه‌تی، ده‌ڵێ: كتێبگرتن به‌ده‌سته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی، واته ئاماده بین گوێ بۆ ده‌نگی ئایدیاكانی ناوی ڕادێرین و پێشوازیشی لێ بكه‌ین، ئاماده بین په‌یام و ئامۆزشه‌كانی نووسه‌ره‌كه‌ی ڕێنماییمان بكات و جڵه‌ومان بده‌ینه ده‌ست بیرۆكه بێگانه و نائاشناكانی.
خوێندنه‌وه‌ی كتێب واته ئاماده‌بیت بچینه نێو جیهانی بیرۆكه‌كانی ئه‌وانیتر و تاڕاده‌ی خۆگۆڕین و بیرگۆڕین له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا به‌رخورد بكه‌ین. ئاماده‌بین ئه‌ندێشه‌كانی ئه‌ویتر، بێگانه‌كان، وه‌ربگرین و پیاده‌شیان بكه‌ین. ئاماده‌بین فه‌رمایشته‌كانی نێوی بسه‌پێنین به‌سه‌ر خۆماندا و ڕه‌فتاری نوێ و ناباوی پێ بنوێنین. كتێب زۆر جار بووه‌ته مایه‌ی بیرگۆڕین و ئاینگۆڕینی خوێنه‌ره‌كانی، بووه‌ته مایه‌ی بیرگۆڕینی ئایدیۆلۆژیسته دۆگماتیكییه‌كانیش، رووداوێك كه ڕه‌نگه شۆڕشێكی كۆگه‌لیش نه‌توانێت ئه‌نجامی بدات. لێره‌وه‌یه كتێب وه‌ك ئامرازێك بۆ خۆپه‌روه‌رده‌كردن و وه‌ك میدیۆمێك بۆ خۆگۆڕین و، وه‌ك میدیۆمێكی كۆمیونیكاسیۆنی به دنیاوه، له‌مێژووی فه‌رهه‌نگه‌كانی نووسیندا ڕه‌وتی كردووه و هاتووه تا له سه‌رده‌می ئێستاماندا ڕووبه‌ڕووی به‌گژداچوونه‌وه‌ی میدیا نوێ دیگیتالییه‌كانی وێنه و ئینته‌رنێت بۆته‌وه و له‌م سه‌ره‌مه‌رگه‌دا درێژه به هه‌ناسه‌كانی خۆی ده‌دات. له‌سه‌رده‌می میدیای نوێ‌دا، كه فۆرمی كتێب ورده ورده به‌هۆی دیكتاتۆریه‌تی وێنه‌وه دیار نامێنێت، سلۆته‌ردایك ئه‌وه ناوده‌نێت به: قه‌یرانی عه‌قلانیه‌تی كتێب.
جیهان خۆی بریتییه له كتێبێك و ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه، له‌راستیدا جیهان خۆی بریتییه له حه‌شارگه‌ی ئایدیاكان، وله‌ناو جیهاندا بوون و هاتنه نێو جیهانه‌وه بریتییه له گه‌ڕان بۆ ئایدیا حه‌شاردراوه‌كانی و سۆراخكردنی بیرۆكه په‌نهانه‌كانی.