دانیشتووانی مووسڵ رۆژانە ئاوارەی کوردستان دەبنەوە

:: PM:01:10:23/04/2019 ‌


بەرێوبەری کەمپەکانی خازر دەڵێ، بەھۆی خراپی دۆخی تەناهی ونەبوونی خزمەتگوزاری ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە موسڵ، جارێکی دیکە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان دەبنەوە و لەئێستادا رژانە 15 خێزانی عەرەب ئاوارەی کەمپەکان دەبنەوە و لەمساڵدا زیاتر لە 600 خێزان گەراونەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەم 23ی نیسان، رزگار عوبێد بەرێوبەری کەمپەکانی خازر بە "وشە"ی ڕاگەیاند،کاتیک موسڵ رزگارکرا ئاوارەکان گەرانەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام لەئێستادا بەھۆی خراپی دۆخی تەناهی و نەبوونی خزمەتگوزاری، جارێکی دیکە ئاوارەی کەمپەکانی ئێمە دەبنەوە، رۆژانە نزیکەی 15 خێزان دەگەڕێنەوە، سەرەڕای رێگریکردنیش بەناوی سەردانی ھەرێمی کوردستان دێنەوە.


زیاتر روونی دەکاتەوە، لەئێستادا چوار ھەزار ئاوارە لە کەمپەکانی خازرن و لەمساڵدا 600 خێزان گەراونەتەوە و ئێمەش پێشوازییان لێ دەکەین وھەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین


دووپاتی دەکاتەوە، ئەگەر ھێزە عێراقییەکان بزانن ئەوخەڵکە ئاوارە دەبنەوە، رێگریان لێ دەکەن و رێگەیان نادەن بگەڕێنەوە کەمپەکان و ھیچ ھاوکارییەکیشیان لە کەمپەکان پێشکەش ناکەن و ھەموو رێکخراوە خێرخوازییەکان ھاوکاریان دەکەن.


بەھۆی هەبوونی چەندان ھێزی جیاجیای حەشدی شەعبی لەناو مووسل و تەعداکردن لە خەڵکی ئەو پارێزگایە و نەبوونی خزمەتگوزاری خەڵکی مووسڵ نایانەوێت چیتر بەوجۆرە بەردەوام بن و جارێکی دیکە ژیانی کەمپەکان ھەڵدەبژێرنەوە.


هەولێر/ بڵند ئیبراھیم



وشە - هیدایه‌ت جان