وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین ئاشكراى كرد وڵاته‌كه‌ى یاداشتێكى ناڕه‌زایى به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داوه له‌باره‌ى درێژ نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و لێخۆشبوونه‌ى كه به هه‌شت كڕیارى نه‌وتى ئێرانى دابوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى نیسان، جین شوانگ گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دوێنێى ئه‌مه‌ریكا یاداشتێكى به وڵاته‌كه داوه.
گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین ده‌ڵێ "ئه‌و رێكارانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هۆى زیادبوونى گرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناسه‌قامگیریى له بازاڕى نێوده‌وڵه‌تى وزه دروست ده‌كات، بۆیه داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین به‌رپرسیارێتى خۆی ده‌ربخات نه‌وه‌ك پێچه‌وانه‌کەی".
چین یه‌كێكه له‌و هەشت وڵاتەی له مانگى تشرینى دووه‌م بڕیارى لێخۆش‌بوونیان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ درابوو، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌یش دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئایارى ساڵى رابردوو له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک كشایه‌وه، دواتر به دوو قۆناغ سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى ئابوورى و وزه‌ى ئێران سه‌پاند. دواجاریش دوێنێ بڕیارىدا له دووى حوزەیرانى داهاتووه‌وه هیچ وڵاتێك بۆى نییه نه‌وت له ئێران بكڕێت.