په‌رله‌مانى ئێران به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیارىدا فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به‌و فه‌رمانده‌ییه بخرێته لیستى تیرۆره‌وه.
ئه‌مڕۆ 23ى نیسان ئاژانسى
ته‌سنیمى ئێران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانى ئێران دانیشتنێكى له‌باره‌ى پرۆژه بڕیارێك كردووه كه به پێى ئه‌م پرۆژه‌یه، فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌خرێته لیستى تیرۆره‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، له كۆى 215 په‌رله‌مانتارى ئێران 173 ده‌نگیان له به‌رژوه‌ندى بڕیاره‌كه داوه و چوار كه‌سیش له دژى بڕیاره‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه و 11 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان نه‌داوه.
بۆیه پەرلەمان بە زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریدا فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا كه به "سه‌نتكۆم" ده‌ناسرێت له‌گه‌ڵ ته‌واوى هێزه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى بخرێته للیستى تیرۆره‌وه.
پێشتر به‌رپرسانى ئێران باسیان له‌وه كردبوو له وه‌ڵامى ناساندنى سوپاى پاسداران وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌وانیش هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك تیرۆریست ده‌ناسێنن.
ئەو بڕیارەی ئێران لەکاتێکدایە دوای خستنە ناو لیستی تیرۆری سوپای پاسداران لەلایەن واشنتنەوە، زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارەکە دەربڕی و بە فەرمی هیچ وڵاتێک لەسەر ئاستی جیهان لە دژی نەوەستایەوە.
ماوه‌ى ساڵێكه ته‌نگژه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له هه‌ڵكشاندایه و له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى توندی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه.