دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای تێسلا ئۆتۆمبێلێكی خۆلێخوڕی خسته بازاڕه‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینی، ئێسته كار له‌سه‌ر دروستكردنی جۆره ته‌كسییه‌ك ده‌كات كه بێشۆفێرەو دەتوانێ كاری ته‌كسی ئه‌نجام بدات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له كۆمپانیای تێسلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای تێسلا ئه‌مرۆ له میدیاكانی دنیا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ته‌كسییه‌ك دروست ده‌كات هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه ته‌كسی له‌م جۆره دروست بكات، جگه له‌وه‌یش سیسته‌می ئۆتۆمبێلی "تێسلا مۆدێل ئێس"ی بۆ داده‌نێت كه گره‌نتی سه‌لامه‌تی له 100% و سیسته‌می خۆلێخوڕینی هه‌یه.
باسی ئه‌وه‌یشی كرد، من زۆر باوه‌ڕم به‌خۆم و كۆمپانیاكه‌م هه‌یه كه ساڵی داهاتوو "2020" ته‌كسییه خۆلێخوڕه‌كه بخه‌ینه كار"، موسك ناوی ته‌كسییه‌كه‌ی ناوه "رۆبۆ ته‌كسی" كه یه‌كێك ده‌بێ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ساڵی داهاتوو، وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی تێسلا دنیا شۆك ده‌كات.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2003 له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك دامه‌زراوه ،کۆمپانیای تێسلا خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.