سه‌رۆكی كۆنفرانسی ته‌ناهیی میونشن ره‌خنه له سیسته‌می ته‌ناهیی ئه‌ڵمانیا ده‌گرێت و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وروپا ده‌بێ بیر له‌وه بكاته‌وه هێزێكی هاوشێوه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌وروپا دابمه‌زرێنێت.
ئه‌مڕ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، ڤۆڵفگانگ ئایشنگهر، سه‌رۆكی كۆنفڕانسی ته‌ناهیی میونشن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دویچه‌وێله‌ی ئه‌ڵمانی رای گه‌یاند، پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ پته‌وكردنی ته‌ناهیی وڵاته‌كانیان، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه سیسته‌میكی هاوشێوه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا دابمه‌زرێنن.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئایشنگهر دوای ئه‌وه هات هه‌فته‌ی رابردوو تۆماس دهمزیر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا داوای كرد پێداچوونه‌وه به سیسته‌می ته‌ناهیی ئه‌ڵمانیادا بكرێت و رای گه‌یاند، پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ فراوانتر بكات، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پێشنیازه له‌لایه‌ن وه‌زیرانی ناوخۆی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا ره‌ت كرایه‌وه.
سه‌رۆكی كۆنفڕانسی ته‌ناهیی میونشن له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا پشتیوانی له پێشنیازه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ئاماژه ده‌دات، یه‌كێتیی ئه‌وروپا سنووری كراوه‌ی زۆره و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌بێ ئه‌وروپییه‌كان له سه‌رووی سنووره‌كانی خۆیان بڕوانن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی بگوترێ مانگانه چه‌نده زانیاری له نێوان وڵاتانی ئه‌وروپاییدا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، باشتره هه‌نگاوێكی گه‌وره‌تر بنرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا ئێسته پێویستی پێی هه‌یه، سیسته‌مێكی هاوشێوه‌ی "FBI" پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكایه.
سه‌رۆكی كۆنفرانسی ته‌ناهیی میونشن له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكا و داهاتووی ناتۆ دووپاتی كرده‌وه، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بكه‌ین تا 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌كاتی هاتنه‌سه‌ركاری دۆناڵد تره‌مپ له‌مباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێت.
ئایشینگهر له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه تره‌مپ پابه‌ندبوونی به ناتۆ راده‌گه‌یه‌نێت و زیاتر ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه نه‌كات، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ئه‌نجام ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتۆ ته‌نیا رێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌كه پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌شێكی هه‌ره‌گرنگی ئه‌و دنیایه دروست ده‌كات.