زانایانی به‌ریتانیا به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و چاویلكه دژه‌خۆرانه‌ی به نرخێكی هه‌رزان له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێن، مه‌ترسییان بۆ چاو هه‌یه‌وه و ڕه‌نگه ببنه هۆی كوێربوون.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كرده‌وه، زانایان و پزیشكانی به‌ریتانیا پاش ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر جۆره‌كانی چاویلكه‌ی دژه‌خۆر ئه‌نجام دا، بۆیان ده‌ركه‌وت چاویلکە هه‌رزانه‌كان ده‌بنه هۆی كوێربوون.
ئەو زانایانە ڕوونكردنه‌وه‌یان داوه، ئەو چاویلکە هەرزانباییانە وا ده‌فرۆشرێن كه به‌رگریی له هاتنه ژووره‌وه‌ی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌كه‌ن و چاو له مه‌ترسییه‌كانی تیشكی خۆر ده‌پارێزن، به‌ڵام له ڕاستیدا تیشكه‌كان ده‌مژن و چاو ئازار ده‌ده.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌رما، پزیشكان به پێویستیان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان به هه‌رزانی نرخه‌كانیان فریو نه‌خۆن، یان چاویلكه به‌كارنه‌هێنن یان هی ماركه و جێی متمانه به‌كاربێنن، كه چاو ده‌پارێزن.